CHAPTER FOUR

568 121 240
                                    

45 ڤۆت 200 کۆمێنت
1372 word
.
.
.
.
.
.
.
_______________________________

«ئایا وەکو خۆشەویست و هاوڕۆحی خۆت قبوڵم
ئەکەیت کانگ نیکۆل؟»
جۆنگکووک بە هیواوە پێی گوت

«جۆنگکووک هەڵستەوە»
نیکۆل گوتی چونکە نایەوێت بەو جۆرە بیبینێت

ئەو گومانی لە خۆشەویستی جۆنگکووک نیە بۆی
بەڵام دەزانێت هەرگیز خۆی ناتوانێت بەو جۆرە جۆنگکووکی خۆشبوێت بۆیە نایەوێت ئازاری بدات

«نیکۆل- -»

«جۆنگکووک تکایە هەڵستەوە»

جۆنگکووک بە ڕوخسارە پرسیارەکەیەوە هەستایەوەو چاوەڕێی وەڵامی نیکۆل بوو بە پەرۆشەوە وە لێدانەکانی دڵی تا دەهات خێراتر دەبوون

«نیکۆل تکایە - -»

«جۆنگکووک من پێشتر وەڵامی خۆمم داویتەتەوە
ئیتر واز لەم کارانە بهێنە تاوەکو هەست بە تاوان نەکەم بەرامبەرت تکایە بەسە»

نیکۆل هەوڵیدا بە هێمنی بۆی ڕوون بکاتەوە
وە نەیدەویست قوتابیەکانیتر گوێی لێیان بێت
بەڵام گەرچی گوێشیان لە نیکۆل نەبوبێت
بە ڕوخسار تێکچوونەکەی جۆنگکووک هەمویان زانیان کە ڕەتی کردۆتەوە

«نیکۆل تەنها چانسێکم پێ بدە - -»

«تکایە جۆنگکووک بەسە ئاواش زۆر نائاسوودەم دەکەیت پێویستی بەوە نەدەکرد ئێستا لای هەموو قوتابخانەکە دەبمە باس»

«لێرە بڕۆ هەر ئێستا»
جۆنگکووک گوتیو بە زۆر توڕەییەکەی کۆنترۆڵ کردبوو

«چی؟»

«دەڵێم بڕۆ نامەوێت توڕەییەکەم بە تۆدا بڕێژم»

نیکۆل بێ هیچ قسەیەک خێرا لەوێ ڕۆیشت
هەر لەگەڵ دیار نەمانی نیکۆل جۆنگکووک بە هەموو
هێزی قوتوی ئەنگوستیلەکەی دا بە زەویەکەدا

مێزە گوڵ و شیرینیەکەی خست و شکاندی
گەموو گوڵەکانی ئەو ناوەی بە قاچەکانی وێران کرد
هەموو ئەو ناوەی تێکدا لە توڕەییدا کەسیش نەیدەوێرا نزیکی بکەوێتەوە تا جیمین هاتە قوتابخانەو شۆک بوو بەوانەی بەردەمی

«ئەوە چییە جۆنگکووک شێت بویت؟»
جیمین گوتیو خێرا جۆنگکووکی گرت تا بوەستێت لە وێران کردنی ئەو ناوە

«من هەموو ئەمانەم بۆ ئەو کرد کەچی ئەو ڕەتی کردمەوە»
جۆنگکووک بە هاوارەوە گوتی

«کوێڕا پلانی ئەمەت دانا من دوێنێ پێم گوتی شتی وانەکەی»

دوو ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر ڕەت کردنەوە گەورەکەی جۆنگکووکدا هەموو قوتابخانەکە باسی ئەوانە
ڕاستە نیکۆل لە پێش هەمووان جۆنگکووکی ڕەت کردەوە بەڵام ئەو هێشتاش ئەم دوو ڕۆژە هەر
گوڵ و کارتی بۆ هێناوە

نــیــکۆل~Waar verhalen tot leven komen. Ontdek het nu