CHAPTER TWO

627 117 29
                                    

25 ڤۆت 150 کۆمێنت
1475 word
.
.
.
.
.
.
.
_______________________________

دوو هەفتە دەبێت جۆنگکووک و تایری جیا بوونەتەوە
تایری هەرای نایەوە لە قوتابخانەکە بە گریان و هاوارەکانی بەهۆی جیا بوونەوەکەیان وە لەو ڕۆژەوە
تایری لە قوتابخانەکە ڕۆشتووە جۆنگکووک سەرەتا نیگەرانی بوو بەڵام دواتر باش بوو چونکە ئەو ئەوەی لە پێناو دڵی کرد کە نیکۆلی دەویست بۆیە لە جیا بوونەوەکەیان پەشیمان نەبوو وە ئەو لە پەیوەندیە دوو ساڵەیەکەشیان پەشیمان نەبوو چونکە چەندین کاتی خۆش و یادگاری جوانی تێدا بەسەر بردووە لەگەڵ تایری بەڵام ئیتر ئەیەوێت لەگەڵ نیکۆل یادگاری دروست بکات..

وە ئێستا ئەوەی جۆنگکووکی بێزار کردووە ئەوەیە
هەر لەگەڵ ڕۆیشتنی تایری قوتابیەکی نوێی کوڕ هات بە ناوی بیۆن بەیکهیۆن کە ئەویش چونکە نوێ بوو لە تەنیشت نیکۆل دایاننا

وە ئەوان بوون بە هاوڕێ کە جۆنگکووک ئەمەی بە دڵ نییە ئەو دەیویست ببێتە هاوڕێی ئەو سەرەتا
بەڵام ئەوەی جۆنگکووک بە مانگێک بۆی نەکرا بەیکهیۆن بە هەفتەیەک کردی ئەمەش وای کردووە
جۆنگکووک ڕقی لە بەیکهیۆن ببێتەوە

وە ئێستا جۆنگکووک لە پڕۆسەی ئەوەدایە کە چۆن نیکۆل ڕازی بکات ببێتە خۆشەویستی

«دیاری بۆ ببە!کچان حەزیان بە دیاریە»
جیمین گوتیو سەرنجی جۆنگکووکی ڕاکێشا

«باشە چی بۆ ببەم؟»
جۆنگکووک هە سەرلێشێواوی گوتی

«شتێکی سادە چوزانم»

«گوڵ باشە؟»

«خراپ نییە وە نامەشی لەگەڵ بۆ بنوسە»

«کەواتە گوڵ بۆ گوڵ دەکڕم»
جۆنگکووک بە دڵخۆشی گوتیو خێرا ڕۆیشت

ڕۆژێکی نوێ بوو لە قوتابخانە قوتابیەکان هەمویان بەرە بەرە دەهاتن

جۆنگکووک هەرزوو هاتبوو بۆ قوتابخانە تا ئەوەی بۆ نیکۆلی کڕیبوو بیکاتە نێو لۆکەرەکەی وە لە نزیک لۆکەرەکان دانیشتبوو تاوەکو کاردانەوەی نیکۆل ببینێت کە دەیبینێت

تا ڕوخساری گەشایەوە بە دەرکەوتنی نیکۆل
چاوەکانی لە پێش لێوەکانی خەندەیان دەکرد
بە بینینی جوانە بێدەنگەکەی

نیکۆل لۆکەرەکەی کردەوە بەڵام چاوەکانی بە سەرسوڕمانەوە گێڕا کاتێک گوڵێکی ڕەنگ خوێنی بینی لە نێو لۆکەرەکەی وە لەگەڵ کارتێکی بچوک لەگەڵی

سەیری چواردەوری کرد تا پێشبینی بکات کێ بۆی هێناوە بەڵام هیچی دەست نەکەوت بۆیە گوڵەکەی دەرهێناو کارتەکەی لێ کردەوەو خوێندیوە

نــیــکۆل~Where stories live. Discover now