CHAPTER SIX

632 115 388
                                    

55 ڤۆت 300 کۆمێنت
1336 word
.
.
.
.
.
.
.
_______________________________

«بوەستە با هەڵت بگرم»
جۆنگکووک گوتی کاتێک دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ کردەوە

«من ئەمەوێت خۆم- -»

«ئەرێ تۆ پێیەکانت بریندارن ناهێڵم زیاتر ئازاریان پێ بگات»
جۆنگکووک گوتیو نیکۆلی هەڵگرتو کردیە سەر کورسیە ویلچەیرەکە

جۆنگکووک نیکۆلی بردبۆیە کێڵگەیەک دوور لە شار
کە ئەوێ ماڵێکی خنجیلانەو بچوکی تێدا بوو لەگەڵ باخێکی گەورەو جوان کە پڕ بوو لە گوڵی ڕەنگاو ڕەنگ و چەندین جۆر ئاژاڵی ماڵی لێبوو

نیکۆل لە جوانی شوێنەکە سەر سوڕمابوو
دڵخۆش بوو کە هاتبۆیە نێو سروشت و ئەتوانێت هەوایەکی پاک هەڵبمژێت پاش ماوەیەکی زۆر

«داپیرەم و باپیرەم لێرە دەژین وە من ئێرەم پێ باش بوو بتهێنم ببورە گەر بە دڵت نەبێت ویستم یەکەم ژوانمان بە تەنها پێکەوە بین»

«ئێرە خۆشە»
نیکۆل بە خەندە ناسکەکەیەوە گوتی

«بەڕاست؟»

«ئهم،بەڵام کوا داپیرەو باپیرەت؟»

«ئەوان لە ئێستادا لێرە نین چونکە باپیرم ماوەیەک دەبێت نەخۆشە بۆیە بردویانەتە نەخۆشخانەی سیۆل وە داپیرەشم لەوێ ئاگاداریەتی»

«هیوادارم زوو تەندروستی باش بێتەوە»

«وەرە دەتبەمە شوێنێکی خۆش»

جۆنگکووک نیکۆلی بردە پشت خانووەکە کە باخێکی دیکەی لێبوو وە پڕ بوو لە گوڵی ڕۆسی ڕەنگ خوێنی
نیکۆل لە جوانی شوێنەکە سەری سوڕمابوو

«من هەموو ڕۆژێک دەهاتم بۆ ئێرە بۆ ئەوەی گوڵت بۆ بهێنم وە هەموشی خۆم چاندومن تەنها لەبەر تۆ»

نیکۆل بە شۆکەوە سەیری جۆنگکووکی کرد
ئەو ئێستا زۆر هەستی بە تاوان و داغ دەکرد بۆ جۆنگکووک ئەو هەموو ڕۆژێک لێرە گوڵی بۆ هێناوە
لە کاتێکدا ئەو بە بێ بایەخی گوڵەکانی فڕێ دەدا

«سوپاس»
نیکۆل بە شەرمەزاری گوتی

جۆنگکووک بە دڵخۆشی دەستی هێنا بە قژی نیکۆلدا کاتێک لە بەردەمیدا لەسەر چۆک بۆی وەستابوو تا بگاتە ئاستی نیکۆل چونکە لەسەر کورسیەکە بوو

«کێشە نییە پێویست ناکا هەست با تاوان بکەیت بەرامبەر من تۆ تەنها من قبوڵ بکە»
نیکۆل هیچی نەگوت تەنها سەری نزم کردەوە

جۆنگکووک هەستایەوەو چووە لای گوڵەکان و
گوڵێکی لە کردەوەو هێنای بۆ نیکۆل و دای پێی
نیکۆل ئەمجارە گوڵەکەی لێ وەرگرت

نــیــکۆل~Where stories live. Discover now