CHAPTER THREE

568 129 366
                                    

35 ڤۆت 200 کۆمێنت
1591 word
.
.
.
.
.
.
.
_______________________________

نیکۆل بە بێزاری چاوەکانی وەرگێڕا کاتێک دوبارە
لە نێو لۆکەرەکەی گوڵ و کارتی بینی
ئەمە کاری هەموو ڕۆژێکی جۆنگکووک بووە بە درێژایی ئەم مانگە بۆ ڕازی کردنی دڵی نیکۆل
بەڵام ئەمانە بیر کردنەوەی نیکۆل ناگۆڕن

{ڕۆژێکی جوان دەست پێ بکە لەگەڵ ڕوخسارە جوانەکەت جوانکیلەکەم}

جۆنگکووک هەر ڕۆژەو نوسراوێکی جوان بۆ نیکۆل دەنوسێت و پێشکەشی دەکات بەڵام دوبارە ئەمانە کار لە نیکۆل ناکەن

بۆیە وەک هەموو ڕۆژێک گوڵەکەی کردە نێو زبڵدانەکەوەو کارتەکەی لەنێو لۆکەرەکەی هەڵگرت
ئەو نوسراوەکانی جۆنگکووکی بەدڵ بوو
وایدەکرد هەست بکات هیچ نەبێت بەلای
کەسێکەوە گرنگە

جۆنگکووک دوبارە بە بێ هیوایی سەری بادا کاتێک بینی وەک هەموو جارێک گوڵەکەی فڕێدا

«وا بڕوات هەموو پارەکانت لە کڕینی گوڵ خەسار دەکەیت لە کاتێکدا ئەو فڕێی دەدات»
جیمین گوتیو پێکەنی

«بەڵام ئەو کارتەکان هەڵدەگرێت هەر هیچ نەبێت شتێکی بەلاوە گرنگە»
جۆنگکووک گوتیو زەردەخەنەیەکی فراوانی کرد

«خراپ ئاشق بویت»

جۆنگکووک بە لاچاو سەیرێکی کردوو چووە نێو پۆلەوەو لە شوێنەکەی خۆی دانیشت وە بینی
نیکۆل دوبارە خەریکی دوبارە کردنەوەی بابەتەکانە
پێش ئەوەی وانەکە دەست پێ بکات

«بۆچی هێندە خۆت ماندو دەکەیت؟
تەنها دەربچیت ئیتر بەسە»

«ئەوە بیر کردنەوەی تۆیە
من ئەمەوێت نمرەکانم جێی شانازی بن بۆ مامم»
نیکۆل گوتی بێ ئەوەی سەری بەرز بکاتەوە لەسەر کتێبەکە

«مامت؟تەنها لەبەر ئەو؟ئەی خێزانەکەت؟»
جۆنگکووک بە پەرۆشەوە پرسی

نیکۆل کەمێک وەستاو سەری بەرز کردەوەو سەیری کرد جۆنگکووک بە سەیر کردنەکەی شڵەژا

«ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نیە»

جۆنگکووک بە بێ هیوایی شانەکانی هەڵتەکاند
کاتێک زانی نیکۆل هەر بە ڕەقی لەگەڵی ڕەفتار دەکا

پاش وانەیەکی دوورو درێژ کاتی پشووی نیوەڕۆ بوو
هەمووان لە کافتریای قوتابخانە بوون تاوەکو ژەمی نیوەڕۆیان بخۆن

نیکۆلیش بە تەنها لەسەر یەکێک لە مێزەکان دانیشتبوو و نانی دەخوارد بە هێمنی
تا لە خەیاڵەکانی هاتە دەرەوە کاتێک جۆنگکووک
لە بەرامبەری دانیشت بە خەندە جوانەکەیەوە

نــیــکۆل~Donde viven las historias. Descúbrelo ahora