75 ڤۆت 400 کۆمێنت
1651 word
.
.
.
.
.
.
.
_______________________________وەک هەموو ڕۆژێکی دیکە نیکۆل بەرەو قوتابخانە دەڕۆشت بەڵام ئەمڕۆ هیچ پێداویستیەکی قوتابخانەی پێ نەبوو وە بە جلێکی ئاساییەوە بوو
هەستی دەکرد ئۆتۆمبێلێک بە دوایەوەیە
دەیزانی ئەوە پیاوەکانی جینیۆنگە بۆیە سەری نزم کردبۆیەوەو بە بێدەنگی دەگریا چونکە ئەترسا کە بکەوێتەوە ژێر دەستی ئەو دڕندەیەگەیشتە قوتابخانە بەڵام ئەمڕۆ چۆڵ بوو چونکە هەمووان چووبونە گەشتەکە وە ئەو تەنها بۆ پاک کردنەوەکە هاتبۆیەوە
بە هێمنی فرمێسکەکانی سڕی چونکە جۆنگکووکی بینی کە لە دەرگای نێو ڕاڕەوەکان چاوەڕوانیەتی
جۆنگکووک هەر کە نیکۆلی بینی خێرا بەرەو ڕوی هات«بەیانیت باش نیکۆلشی»
جۆنگکووک بە دڵخۆشی گوتینیکۆل دەستی کردەوە بە گریان جۆنگکووک بە سەرسوڕمانەوە سەیری کرد
«بۆچی دەگریت گیانەکەم؟»
«پیاوەکانی جینیۆنگ بە دوامەوە بوون ئەو ئەمکوژێت»
لە نێو هەنسکە قورسەکانی گوتیجۆنگکووک خێرا باوەشی لێداو سەری نوساند بە سنگیەوەو ماچی سەری دەکرد نیکۆل هەوڵیدا دورکەوێتەوە بەڵام جۆنگکووک توندتر گرتی
«ئەی نەمانگوت وا دەری ئەخەین کە خۆشەویستین»
بە چپەوە لای گوێی گوتیجۆنگکووک بۆنی نیکۆلی دەکرد وە بەڕاستی چیژی لە باوەشەکە دەبینی نەک تەنها نواندن بێت
«دورکەوە جۆنگکووک ئەمە بێ مانایە»
بە قورسی گوتی کاتێک هەوڵیدا لە خۆی دووری بخاتەوە«بەڵام تۆ دوێنێ ڕازی بویت»
جۆنگکووک گوتی کاتێک کۆتایی بە باوەشەکە هێنا«جۆنگکووک ئەمە چارەسەر نییە ئەو ئەوەندەش بە ئاسانی واز ناهێنێت کاتێک بزانێت خۆشەویستم هەیە زیاتر توڕە دەبێت ئەو کاتە تۆش ئەکەویتە کێشەوە»
«من گرنگی نادەم چیم لێ بەسەر دێت لە پێناو تۆدا من تۆ لەو نەفرەتیە ڕزاگار ئەکەم»
«ناتوانیت بۆیە وازبێنیت باشترە نەک تەنها لە جینیۆنگ بەڵکو لە منیش چونکە ئاوها ناگەیت بە هیچ دڵنیابە من هەرگیز بڕیاری خۆم ناگۆڕم»
«بەڵام نیکۆل-»
«جۆنگکووک ئێمە بۆ پاک کردنەوەی قوتابخانەکە لێرەین»
«بەیانیت باش نیکۆل»
بەیکهیۆن گوتی کە تازە گەیشتە لایان«بەیانیت باش بەیکی»
YOU ARE READING
نــیــکۆل~
Romanceخۆشمدەوێیت هەتاوەکوو جەستەم سارد دەبێت و هەناسەدانم دەوەستێت... هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم