༆𝐁𝐞𝐆𝐢𝐍𝐍𝐢𝐧𝐆༆

4.6K 386 235
                                    

༒︎ᐯOTᗴ & ᑕOᗰᗰᗴᑎT༒︎

چیرۆکەکە پێکدێت لە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

چیرۆکەکە پێکدێت لە..


*توندوتیژی

*زمانی بەهێز

*بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان/کحول

* خۆکوشتن

*پەیوەندی ژەهراوی

*توڕەیی قورس

*خەمۆکی

*دەستدرێژی

_________
~~~~

هیوادارم چێژ ببینن لەم چیرۆکە خۆشەویستییە تاریک و ئاڵۆزە..

هیوادارم بە پشتگیرییەکانتان دڵخۆشم بکەن و یارمەتیم بەن
کە هەموو پارتەکانتان پێشکەش بکەم....

.
.
.

تێبینی

ئەم چیرۆکەی خوارەوە ڕەنگە هەست و سۆزی ئاڵۆز ورژاندنت پێببەخشێت...

هەڵبژاردەی خۆتە خوێنەریت یاخود نا..

✫✫✫

من بۆ ژیانم ڕامئەکرد..

نەمدەزانی کە بۆ کوێ ڕائەکەم تەنها ئەوەندەم ئەزانی کە دەبێ لەوێ دەربچم..

ئەوەندە هیلاک بووم کە سییەکانم ئازاریان هەبوو
چاوەکانم پڕبوون لە فرمێسک
لەگەڵ هەنگاوەکانمدا قژەکانم ئەجوڵانەوە
ئارەقەیەکی زۆرم کردبوەوە..

ڕوخسار و جەستەم هێشتا ئازاری هەبوو بەهۆی ئەشکەنجەکانی ئەوانەوە..

کەمێک وەستام بۆ ئەوەی هەندێک هەوا هەڵبمژم
بە قوڵی هەناسەم هەڵئەکێشا..
بەڵام نەدەبوو بوەستم چونکە لەوانەیە کەسێکیان ناردبێت بەدوامدا بۆیە دوبارە دەستم کردەوە بە ڕاکردن..
پێویست بوو تا دەتوانم دوربکەومەوە لەو ماڵە..

ماڵێک کە جگە لە ئازار و مەینەتی هیچی بۆ نەهێنام
هەمیشە دەمزانی کە ناتوانین تاوەکو کۆتایی پێکەوە بین، بەڵام بەردەوام بە هیوا بووم

من بە دڵم ئەوم خۆشئەویست تەنانەت بە هەڵەکانیشییەوە، چۆن توانی تا ئەو ئاستە بڕوا؟
پێم وابوو ئەو منی خۆشئەویست

ڕێگەکە تاریک بوو بینین سەخت بوو
گڵۆپی سەر شەقامەکە ڕێگە تاریکە چۆڵەکەی کەمێک ڕوناک ئەکردەوە...
تاکە دەنگێک کە ئەمبیست دەنگی ئەو بایەبوو کە درەختەکانی ئەهەژاند و هەناسە قورسەکانم بوو..

نەدەبوو کە بوەستم... هەستم ئەکرد کە قاچەکانم لاوازببوون و سییەکانم بە سەختی پێویستیان بە ئۆکسجین بوو کەوتمە سەر ئەژنۆکانم و بە قوڵی هەناسەم هەڵئەمژی...

یەکسەر فرمێسکەکانم هاتنە خوارەوە لە چاوەکانم
چونکە مێشکم دەستی کرد بە بیرکردنەوە لەو ڕووداوانەی کە ڕوویاندا..

خۆم هەستانەوە بۆ ئەوەی دووبارە ڕابکەم و دوور بکەومەوە لەو ناوچەیە لە هەمووان وە لە ئەو..

لەو کاتەدا گوێم لە دەنگی ئۆتۆمبێلێک بوو کە بە خێرایی نزیک ئەبووەوە..


بەبێ هیچ بیرکردنەوەیەک بەرەو ناوەڕاستی ڕێگەکە ڕامکرد بەو هیوایەی یارمەتی لەو کەسە وەربگرم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بەبێ هیچ بیرکردنەوەیەک بەرەو ناوەڕاستی ڕێگەکە ڕامکرد بەو هیوایەی یارمەتی لەو کەسە وەربگرم..

بەهۆی ڕوناکی ئۆتۆمبێلەکەو دەنگی هۆرنەوە چاوەکانم توند داخست و بە دەستەکانم گوێچکەکانم داپۆشی.. چاوەڕێی بەرکەوتنی ئۆتۆمبێلەکەبووم
بەڵام هەموو ئەوەی بیستم دەنگی بەرزی تایەکەبوو بەهۆی ئەوەی بە خێرایی سەیارەکەی وەستاند..

دەستە لەرزۆکەکانم لەلای گوێیەکانمەوە لابرد و چاوەکانم کردەوە..

گوێم لە دەنگی کردنەوەی دەرگەی ئۆتۆمبێلەکە بوو
و دوای ئەوەش دەرگەکەی بە زەبری هێز داخست..

قاچەکانی شۆفێرەکەم بینی کە بەرەو لای من هەنگاویان نا و بە دەنگێکی پیاوانە وتی..

"ئایا تۆ شێتی؟!"

پێش ئەوەی بتوانم سەیری ڕوخساری بکەم هەستم بە سوڕانی سەرم کرد و هەموو شتێکی پێشم تەڵخ بوو تاوەکو چاوەکانم داخران...




***

_________________
______

♠️♦️♠️

♫︎𝑉𝑜𝑡𝑒 & 𝐶𝑜𝑚𝑚𝑒𝑛𝑡♫︎

.
.
.

𝐓𝐨𝐱𝐢𝐜 𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐉.𝐉𝐊 & 𝐏.𝐉𝐌 ||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now