༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩★★★✵✵★★★
------------------------------Author's P. O. V
دوای دوو مانگ لە مانەوەی جۆنگکووک و جەین لە بالی دواجار گەڕانەوە بۆ ماڵەوە..
کە گەیشتنە ماڵەوە لەلایەن هەموو ئەندامانی خێزانەکەوە پێشوازیان لێکرا
"تایهیۆنگ!"
جەین نەیتوانی وروژاندنی خۆی بەرامبەر بە بینینی تایهیۆنگ بشارێتەوە..خەریک بوو لە باوەشی بگرێت بەڵام تایهیۆنگ سەری وەکو نەخێر جوڵاند
لەبەر ئەوەنەبوو کە نەیدەویست لە باوەشی بگرێت بەڵکو لەبەر جۆنگکووک بوو کە بە توندی سەیری دەکردن.."خۆشحاڵبووم بە دووبارە بینینەوەت جەین.. هەموو ئەندامانی ماڵەکە بیری تۆیان ئەکرد"
تایهیۆنگ وتی..
جەین زەردەخەنەی بۆکرد و بێ ئاگا بوو لە پەرەسەندنی ئیرەیی جۆنگکووک..
"ئایا ئێوە کاتێکی خۆشتان بەسەربرد لەم دوو مانگەدا؟"
جین گوتی
"ئۆهـ.. بێگومان کاتێکی خۆشمان بەسەربرد"
جۆنگکووک زەردەخەنەیەکی لالێوی کرد و دەستی جەینی گرت و لەخۆی نزیکی کردەوە..
"باشە، ئەوە شتێکی زۆر باشە کە تۆ گەڕاویتەوە سەرۆک.. بەڵام ئێمە کارێکی گرنگمان هەیە کە دەبێ یەکسەر باسی بکەین"
هۆسیۆک وتی..
جۆنگکووک ئاهێکی کێشا و وتی
" هۆسیۆ من تازە لە گەشتێکی دورودرێژ هاتمومەتەوە لەگەڵ هاوسەر.. هەردووکمان زۆر ماندووین وە ئەو بازرگانییەش دەتوانێت بچاوەڕێ بکات"
جۆنگکووک لەناکاو جەینی وەکو بووک هەڵگرت و ماچێکی بچووکی کرد لە پێش هەموویان..
YOU ARE READING
𝐓𝐨𝐱𝐢𝐜 𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐉.𝐉𝐊 & 𝐏.𝐉𝐌 ||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡
Romance"من هاوسەرگیرییەکی بەو جۆرەم ناویست" "بۆ تۆ... ئامادەم مۆر لە هەموو پەڕاوەکانی هاوسەرگیریمان بدەم... مۆر لە لێوانت ئەدەم... مۆر لە هەموو بەشێکی جەستەت ئەدەم بۆ ئەوەی بزانی مافی جیۆنە" خــۆشـەویستـی هەمـیشە ڕونـــاکـی و دڵـخـۆشـی نییە.. ئـەکرێت تـ...