27

923 163 180
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------





Jain's P. O. V





دواجار گەڕامەوە ماڵەوە، بۆ ئەو ژوورەی کە ئەو شەوە تێیدا مامەوە کە بۆ یەکەمجار جیمینم بینی..

لە ئێستادا ئەوە بووە بە ژووری من و ماڵی من..
بەرەو باڵکۆنی ژوورەکە بەڕێکەوتم.. من و جیمین شەوانێکی زۆرمان لەو باڵکۆنەدا بەسەر بردووە..

لەسەر کورسییەک دانیشتم و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و هەوڵم ئەدا کە چێژ لەو ساتە وەربگرم

بەڕاستی بە شتی زۆردا تێپەڕیم..

لەو هەشت مانگەدا، کاری قورسم کرد.. لە بزنسی مۆدەدا لەگەڵ یونا..
ئەوەندە پارەم کۆکردبووەوە کە دەست بکەم بە وەبەرهێنان لە کۆمپانیادا

لە بنەڕەتدا لەو هەشت مانگەدا بو زەحمەت پشومدەدا، لەگەڵ کەسانی گونجاو قسەم ئەکرد و ئەزمونی زیاتر بەدەست ئەهێنا بە خێرایی ڕێگەی خۆمم گرتە بەر..
بەشداری زۆر کۆبوونەوەی بازرگانیم کرد و چاوم بە زۆر کەسایەتی ناودار کەوت بۆ پەرەپێدان و وەبەرهێنانی براندەکەم..

دوای چوار مانگ بووم بە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، کۆمپانیاکە سەرەتا بچووک بوو بەڵام من هەوڵ و ماندووبوونی خۆمم تێیدا دانا..
کۆمپانیاکە بە سەرکەوتوویی گەشەی کرد و گەورەتربوو لەوەی من پێموابوو..

کەس لە جیمین دڵخۆشتر نەبوو بۆ من، بەڵام لەو کاتەوەی لە ژاپۆن جێی هێشتم زۆر بە کەمی قسەم لەگەڵ کردووە
هەردووکمان زۆر سەرقاڵی کاروباری خۆمان بووین..

ڕابردوو لە ڕابردوودا مایەوە هەموو شتێکم لە دواوەی خۆم جێهێشت ئەو شەوەی کە ڕۆیشتم بۆ ژاپۆن..

ئێستا بووم بە کەسێکی زۆر جیاواز بووم بە ئافرەتێکی سەرکەوتوو..

لەسەر کورسییەکە هەستامەوە و بەرەو ژوورەوە ڕۆیشتم بەڵام کاتێک بەلای ئاوێنەکەی ژوورەکەمدا تێپەڕیم کەمێک وەستام و سەیری ڕەنگ دانەوەی خۆمم ئەکرد..

𝐓𝐨𝐱𝐢𝐜 𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐉.𝐉𝐊 & 𝐏.𝐉𝐌 ||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now