30

1.1K 203 1.2K
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

К сожалению, это изображение не соответствует нашим правилам. Чтобы продолжить публикацию, пожалуйста, удалите изображение или загрузите другое.

★★★✵✵★★★
------------------------------



Jain's P. O. V




"بەڕێزان.. خانمان.. من خاتوون ئۆهـ جەینتان پێدەناسێنم"

دوای ئەوەی جیمین وتی ڕوناکییەکان هاتنە سەرم و
هەموو خەڵکەکە دەستیان کرد بە چەپڵە لێدان کاتێک بە پلیکانەکاندا هاتمە خوارەوە...

"سڵاو لە هەمووتان من ئۆهـ جەینم، سوپاس بۆ هاتنتان"
وتم و بە متمانە بە خۆبوونەوە سەیری خەڵکەکەم ئەکرد..

"ئەمەوێت سوپاسی هەموو پشگیریکەرەکانم بکەم کە ئەمڕۆ هاتوون.. بەڕێز بانگ و بەڕێز چۆ هەروەها سوپاس بۆ ئەو هاوڕێیانەی کە هاتوون بۆ پشگیریکردنم.."

کەمێک سوڕام بۆ ئەوەی سەیری جیمین بکەم...

"وە بێگومان ئەمەوێت سوپاسی جیمین بکەم بۆ.. هەموو شتێک"

زەردەخەنەیەکی گەرمی پێدام

" بەبێ ئەو PMK هیچ نییە هەروەها بەڕێز نامجوون و یوونگی و خاتوو یونا"

" هیوادارم ئەمشەو هەمووتان چێژ وەربگرن، جارێکی تر زۆر سوپاس"

کەمێک خۆم چەماندەوە بۆ میوانەکان..

ئامادەبوان دووبارە دەستیان کردەوە بە چەپڵە لێدان
جیمین بەرەو لام هات و قۆڵی پێشکەش کردم
منیش گرتم و پاشان هەردووکمان لەسەر شانۆکە ڕۆشتینە خوارەوە بۆ نێو ئامادەبوان..

جیمین منی بردە لای هەندێک مێز و سڵاوی لێیان کرد منی پێ ناساندن..

دەمبینی کە ئێمە لە مێزی جیۆن نزیک و نزیکتر دەبووینەوە تەنها چوار مێز لێمانەوە دوور بوون
هەستم بە خێرایی لێدانی دڵم ئەکرد..

هەستم بە نیگایەکی چڕ ئەکرد لەو مێزەوە کە لەسەر من بوو، بێ ئەوەی بیربکەمەوە بە خێرایی سەیرێکی ئەو مێزەم کرد لە کاتێکا ئەو کەسانەی بەردەمم بەردەوام بوون لە قسەکردن..

𝐓𝐨𝐱𝐢𝐜 𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐉.𝐉𝐊 & 𝐏.𝐉𝐌 ||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Место, где живут истории. Откройте их для себя