21

1.2K 178 101
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------








Jungkook's P. O. V




هەستم بە ماندوویی جەستەم ئەکرد کەمێک سوڕام و دەستم درێژ کرد بۆلای هاوسەرەکەمەوە بەڵام ئەو لە نزیکم نەبوو..

چاوەکانم کردەوە و ئەوم بینی کە لە لێواری جێگەکە زۆر دوور لە من پاڵکەوتبوو و پشتی لە من بوو
بە تانییەکەشی بە تەواوی لە دەوری خۆی پێچابوەوە..

لێی نزیک بوومەوە بۆ ئەوەی منیش بڕۆمە ژێر بەتانییەکەوە لەگەڵی
بەنەرمی بەتانییەکەم بەرزکردەوە و هەوڵم ئەدا کە بەئاگا نەیەتەوە بەڵام بەهەڵە بەتانییەکەم زۆر ڕاکێشا و لەسەری لاچوو..

بەهۆی شۆکیمەوە چاوەکانم فراوان بوون
کاتێک هەندێک پەڵەی سوورم لەسەر قۆڵی بینی
هەستامەوە و بە هێواشی بەتانییەکەم لەسەر هەموو جەستەی لابرد و برین و پەڵەی سوورم لەسەر ڕانەکانی و بەشەکانی تری جەستەی بینی..

هەستم بە توندی هەناسەم ئەکرد کاتێک لە برینەکانی جەستەیم ئەڕوانی و بە خێرایی بە بەتانییەکە دامپۆشیەوە، هەستم بە ترس و دڵەڕاوکێ ئەکرد..

ئایا من ئەوەم لەگەڵی کردووە؟

نەخێر، من هەرگیز ناتوانم کاری ئاوهای لەگەڵ بکەم..

لەناکاو ڕووداوەکانی دوێنێ شەو هاتنەوە پێش چاوەکانم، پێم وابوو هەموو ئەوانە تەنها خەونێکی خراپبوون بەڵام ئەوانە ڕاستی بوون

بەڕاستی ئەوە من بووم کە ئەو کارەم کرد..

دەنگی هاوارەکانی و ترسی چاوەکانی لە نێو مێشکمدا ئەسوڕانەوە، بیرکردنەوە لەو شتانە دڵی منی ئازارئەدا..

چۆن توانیم ئەوەی لەگەڵ بکەم؟ ئایا من بەزۆر لەگەڵی بووم؟

ئەمزانی کە کارێکی ترسناکم کردووە، مێشکە بێ ئاگاکەم زۆر هەوڵی ئەدا کە پاساو بۆ ئەو کارە بهێنێتەوە کە کردوومە بەڵام نەیتوانی..

𝐓𝐨𝐱𝐢𝐜 𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐉.𝐉𝐊 & 𝐏.𝐉𝐌 ||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now