10

1K 160 32
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------

دواجار گەیشتینە شوێنی مەبەست نزیکەی حەوت کاتژمێرمان پێچوو.. جۆنگکووک بە درێژایی گەشتەکە خەوتبوو و منیش کتێبم ئەخوێندەوە

کە گەیشتینە ئەو شوێنەی کە دەبوو لێی بمێنینەوە هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی بە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکەی.. ڤێلای تایبەتیی خێزانی جۆنگکووک بوو..

"ئێمە لە کوێین؟"

بە سەرسوڕماوی پرسیم لە کاتێکدا لەپێش ماڵەکە وەستابووم.

"ئێمە لە بالیین"

وەڵامی دامەوە و ماندوو دەرئەکەوت لە کاتێکا لە ئۆتۆمبێلەکە دائەبەزی..

تەنها لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە ئێرەم بینیوە ئەو شتانەی بینیومن بەراورد ناکرێن بەوەی کە بەڕاستی چەند سەرنجڕاکێشە..
زۆر خۆشحاڵبووم بەوەی کە لەگەڵ ئەو لێرەم و پێکەوەین..
بەڵام کاتێک ڕووم سوڕاند بۆ ئەوەی سەیری بکەم وادیاربوو کە نەیدەویست لێرەبێت..

چۆن دڵخۆشنییە بەوەی کە لێرەیە؟
ئێرە دورگەیەکی ناسراوی ئەندەنووسیایە کە زۆر کەس لە سەرانسەری جیهان ئارەزووی ئەوەیان دەکرد کە لێرەبن..

ناوەوەی ماڵەکە سەرنجڕاکێش و گەورەتر بوو لە دەرەوەی زۆر سەرسام بووم بە ماڵەکە..

وروژاندن هەموو جەستەی پڕکردم لە بیرکردنەوە لە بەسەربردنی مانگی هەنگوینیمان لێرە لەم شوێنە جوانە..

**

لە ژووری گۆڕینەکە شتەکانمانم ڕێکئەخست لە کاتێکدا جۆنگکووک بەناو ماڵەکەرا هاتووچۆی ئەکرد پەیوەندی ئەکرد لە ئێستاوە خەریکی کار بوو..

تەنها سێ کاتژمێرە گەیشتووین ئەویش لە ئێستاوە سەرقاڵە.. دوای ئەوەی جلەکانم ڕێکخست بەرەوە حەمامەکە ڕۆیشتم بۆ ئەوەی دوشێک بکەم..

𝐓𝐨𝐱𝐢𝐜 𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐉.𝐉𝐊 & 𝐏.𝐉𝐌 ||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now