32

1.4K 201 1K
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------






.
.

قاپە نۆدڵسەکەم لەسەر مێزی هۆڵەکەدانا لە کاتێکا بە قوڵی چاوم لەسەر درامای نێو تەلەفیزیۆنەکە بوو..

سەیرێکی یونام کرد و ئاهێکم کێشا ئەو تەنانەت خەیاڵیشی لێرە نییە.. زۆر بە خراپی سەرنجی لەسەر مۆبایلەکەی بوو لە کاتێکا قاپە نۆدڵسەکەی بە دەستەکەی تری گرتبوو..

بەڵام نەمئەتوانی لێی توڕەبم چونکە کاتژمێرێک لەمەوبەر هاتە ئێرە بەبێ ئەوەی پێشی بڵێم
ئەگەر نەهاتبا ئەمشەو تەنیا دەبووم..

"ئایا دەربارەی کردنەوەی ئەو یانە نوێیەت بیستووە؟"

یونا پرسی و مۆبایلەکەی دانا و کەمێکی لە نۆدڵسەکەی نێو قاپەکەی دەستی خوارد..

"زۆرێک لە هاوڕێکانم ئەچنە ئەوێ"

هێواش هێواش سەرنجم لە دراماکەوە گۆڕی بۆ سەر یونا

"بەڵێ، لە ڕاستیدا جیمین لەگەڵ کوڕەکاندا ڕۆیشتن بۆ ئەوێ، داوای لێکردم کە منیش بچم بەڵام من وتم نەخێر "

"چی!"

یونا بە شۆکی وتی و قاپە نۆدڵسەکەی لەسەر مێزەکە دانا و بە چاوێکی فراوانەوە سەیری ئەکردم..

"مەبەستت چییە کە وتت نەخێر؟!"

بە سەرلێشێواوی سەیریم ئەکرد و تێنەئەگەیشتم کە کێشە لە چیایە..

" چۆن ڕێگە بە خۆشەویستەکەت ئەدەیت کە بچێت بۆ شوێنێکی ئاوها"

پێکەنینم ئەهات بە قسەکانی یونا بەڵام وادیاربوو کە ئەو زۆر جدییە..

"جیمین خۆشەویستی من نییە یونا"

وام وت هەرچەندە هەستم بە ناڕەحەتی ئەکرد لەوەی کە ئەو ڕۆیشتووە بۆ ئەوێ
نازانم بۆچی بیرکردنەوە لەوەی ئەو ئافرەتە نیمچە ڕووتانە لە جیمین نزیک ئەبنەوە توڕەی ئەکردم..

𝐓𝐨𝐱𝐢𝐜 𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐉.𝐉𝐊 & 𝐏.𝐉𝐌 ||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now