29

983 220 681
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------

تێبینییەکەی کۆتایی پارتەکە بخوێننەوە چونکە زۆر گرنگە

Jungkook's P. O. V

"بەڵێ! ئاهەنگ!"

هۆسیۆک بە وروژاوی وتی..

"هەرچەندە ئەم ئاهەنگە فەرمییە بەڵام هەرچییەک بێت من گرنگی پێنادەم تەنها ئەمەوێت دوای ئەو هەموو ڕۆژە پڕ لە سترێسەی ڕابردووم بەشداری بۆنەیەک یان ئاهەنگێک بکەم.. "

جین قسەکانی هۆسیۆکی بڕی و وتی

"ناڕۆین"

هۆسیۆک چاوەکانی تەسک کردەوە و سەیری جینی کرد و وتی

"بۆچی ناڕۆین؟"

لەناکاو گوێم لە زەنگی مۆبایلێک بوو
هەستم ئەکرد کە لە گیرفانی منەوەیە
ئەوە مۆبایلە تایبەتییەکەی من بوو خێرا دەرم هێنا و سەیری شاشەکەم کرد..

ئەوە پاڕک جیمینە

چاوەڕێی ئەوە نەبووم کە پەیوەندیم پێوەبکا..

خێرا وەڵامیم دایەوە و مۆبایلەکەم لەسەر سپیکەر دانا بۆ ئەوەی کوڕەکانیش گوێیان لێیبێ..

جیمین لە ڕێگەی مۆبایلەکەوە وتی

"بەڕێز جیۆن بانگهێشت نامەکەمت وەرگرت؟"

"بەڵێ بەڕێز پاڕک.."

قوڕگم پاک کردەوە بۆ ئەوەی دەنگێکی دۆستانەم هەبێ ..

"لە ڕاستیدا کەمێک پێش ئێستا پێم گەیشت"

"باشە، هیوادارم بتوانن بێنە ئاهەنگی هاوبەشەکەم لە کۆتاییدا هاوبەشەکەم بەڕێوەبەری جێبەجێکاری PMK Enterprise ــە"

𝐓𝐨𝐱𝐢𝐜 𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐉.𝐉𝐊 & 𝐏.𝐉𝐌 ||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now