Part15

125 28 0
                                    






Comment.





Vote

🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬





ن/ت: ئایا ئاهەنگ دەگێڕین؟ هیوادارم بڵێی نەخێر.

( ئەمڕۆ دوای مانگێک کۆمپانیاکەیان بۆ یەکمجار لەگەڵ کۆمپانیایەکی کۆری باکووری ڕێکەوتن، ن/ت بە مەبەستی ڕێکەوتنیان پرسیاری کرد ئایا ئاهەنگ دەگێڕین بە بۆنەی ڕێککەوتنی دوو کۆمپانیا).

جەیک:هیچ هیوادار مەبە هەر خۆی ئاهەنگ ناگێڕن لەسەر وویستی خۆیان تەنها وا بیردەکەمەوە وەک و ڕێزێک سەرۆکی کۆمپانیایەکە بانگهێشتی خوانێکی ماڵەوە بکەم.

(بە ئارامیەوە بیرۆکەکەی ڕوون کردەوە و وویستی ڕەزامەندی ن/ت بزانێ).

ن/ت: بە دڵمە با ئێوارە بانگهێشتیان بکەین پێش ئەوەی بگەڕێنەوە.

(ووتی کاتێک  سەیری کاتژمێری کرد  و سەیری جەیکی کرد).

جەیک: سەرەتا ویستم بڵێم نەخێر بۆ ئێوارە هیچ ئامادە کاریەکمان نەکردووە بەڵام پێش  ئەوەی بگەڕێنەوە بانگهێشتیان بکەین ئەمە ویستەکەمی گۆڕی.

(لەگەڵ کردنی قسەکانی سەیری ن/تی کرد کە زەردەخەنییەکەی بە فیز لەسەر لێوە کانییەتی پاشان ووتی).

ن/ت دەزانی هیچ هەست ناکەم کەوا ئەوان کۆری باکووری بن؟

(ڕووخساری گرژ کردبوو لەگەڵ دەربڕینی قسەکانی ن/تیش بە ڕووخساری پرسیارەوە سەیری دەکرد).

ن/ت:باشە تۆ هێندە بێ دەسەڵاتی کەوا نەتوانی لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکەی؟.

(ووتی و پشتی دا بە کورسی ئۆفیسەکە).

جەیک:گەمژەی تۆ؟ یاخوود ڕاهێنان لەسەر گەمژایەتی دەکەی؟.

(بە ڕووخسارێکی جددیەوە سەیری ن/تی کرد).

ن/ت: گەمژە تۆی ڕێککەوتن نامەکەت وا واژۆ کردووە کەوا لێکۆڵینەوەیان لەسەر نەکەی بە بیانووی هەستیاری وڵاتەکەیان تەنها خودا دەزانێ چیان لە ژێر سەرە .

(بە گلەی و توڕەییەوە قسەکانی ئاڕاستەی جەیک کردوو ڕۆشتە دەرەوە لە ئۆفیسەکە).





*لە ماڵەوە لە کاتی نانخواردن*





ئایا خاتوونەکەت ئامادە نابێ؟.

(میوانەکە پرسیارەکەی ئاڕاستەی جەیک کرد دێبی تەنها سەیری دەکردن).

جەیک:بێ گوومان ئامادە دەبێ بەڕێز جیمین..

(هێشتا قسەکانی تەواو نەکردبوو دەنگی کرانەوەی دەرگا و هاتنە ژوورەوەی ئەو شۆخە نازدارە  کە قژی زەردێکی تۆخی شەپۆڵداری درێژی هەبوو هەر وەک شەپۆڵی دەریای هێمن بوون و چاوەکانی دوو چاوی زەردی بریسکاوە هاوشێوەی بریسکەی ئەستێرەکانی شەوی تاردا بوون باڵاکەی بەقەد دار چنارێک ئەبوو جسمێکی تەواو پڕی هەبوو لێوێکی بێ خەوش لە جوانیدا ئەو خاڵەی نزیک چاوی کەوا ڕەنگەکەی کاڵ ببویەوە بەتەواوی بێ وێنە بوو پێستێکی سپی هاوشێوەی بەفری ناوچە بەستەڵەکەکان بوو سافی و بێ عەیبی پێستی تەواو نەخش و نیگاری خوداوەند بوون  هەر لەگەڵ هاتنە ژوورەوەی سەرنجی هەمووانی ڕا کێشا بەرەو لای خۆی).

ن/ت: هاتنتان بۆ ماڵەکەمان شەڕەفێکی گەورەیە بۆ ئێمە.

(بە زەردەخەنەوەبەخێرهاتنی کەوا ددانە سپیە مرواریەکانی دەرکەوتبوون لەگەڵ زەردەخەنەکەی  دەستی ڕاگرت بە ئامانجی تەوقە کردن و هەرزوو جیمین وەڵامی دایەوەو دەستی کردوە ناو دەستی).

جیمین: بانگێشت کردنی من بۆ ماڵەکەتان و ڕێککەوتنامە ئەمە بەتەواوی شەڕەفێکی پیرۆزە بۆ من کچە کاڵەکە.

(جیمینیش بە تەواوی بە زەردەخەنەوە وەڵامی دایەوە کە چاوەکانی بەڕادەیەکی زۆر بچووک ببونەوە درەوشانەوەی چاوەکانی جیمین بەتەواوەتی وەسف و سەنای جوانی ئەو کچەی بەردەمیان دەکرد ).

ن/ت: هەموو شتێکی درەوشاوە مانگ نییە بەڕێز جیمین.

(ن/ت هەر زوو ئاگاداری بە جیمین دا لە قسەکانی).

جەیک:پێم وابێ هەر بەزووی نازناوێکت بەدەست هێنا.

(بەتەواوەتی دەتتوانی هەست بە غیرەکردنەکەی بکەی لە تۆن دەنگی و شێوازی چاو تێبڕینی).

ن/ت:فەرموون دانیشن وە دەستکردن بە خواردن پەسەند دەکەم.

(دوای قسەکەی ن/ت هەمووان دانیشتن دەستیان کرد بە خواردن گفتووگۆی کوورتی جار جارە کە دەربارەی کار و باری کۆمپانیا بوون بەڵام جیمین تەواوی کاتەکە سەرنجی لەسەر ئەو کچە کاڵەی بەردەمی بوو).

ن/ت بەهۆی چەند کارێکەوە وا پێویستە بڕۆم، داوای لێبووردن لە بەڕێزتان دەکەم و دووبارە سووپاسی هاتنتان دەکەم.

(لەدووای نانخواردن کە هەموویان لەژووری میوانی ڕازاوە دانیشتبوون لەسەر کوورسیە کلاسیکیەکان بە دڵنیایەوە ئەمە هەڵبژاردەی خانمی ئەم ماڵەیە. ن/ت قسەی کرد و لە کۆتای قسەکانی دووبارە دەستی کردە ناو دەستی جیمین بە ئامانجی تەوقە کردن لەگەڵی خۆی نزیک کردەوە لە گوێیەکانی و ووتی).

بۆ شوێنکی هەڵە هاتی مامە جیمین هاتووی بۆ ماڵی دووژمن.

(هەر لەگەڵ ووتنی ئەوە ن/ت زەردەخەنەیەکی یەک لای کردوو ڕۆشتە دەرەوە  و ڕەنگی جیمین بەتەواوی گۆڕا ڕەنگی مردوویەکی تەواوی وەرگرت).



🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚

Thank u all for 1k views 

I hope u like my writing

Revenge on kim taehyung🔥Where stories live. Discover now