VoteComment
🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬
دڵنیام پەیوەندی بە تایهیۆنگەوە هەیە
منیش هەر وەها-
+بەپێی جۆری چەک و فیشەکەکە بێت سەر بە کۆمپانیاکەی تایهیۆنگە ، بەڵام هێشتا لێپێچینەوەم لەگەڵ ئەو زۆڵە نەکردووە.
جۆنگکووک: قسە بکە کوڕە،پیاوی چ زۆڵێکی تۆ؟ بۆ کێ کاردەکەی؟
(جۆنگکووک لەدوای هەر وشەیەکی بۆکسێکی دەکێشا بە دەمی (ڕایان) بەڵام ڕایان هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو).
باشە کەواتە دەتەوێ چەند چەقۆ بچێ بەلەشتا؟ ژمارەکە لە هەشتاوە دەست پێدەکا.
( بە گاڵتە جاڕیەوە قسەکانی دەکرد و سەیری ڕووخسارە داماوەکەی ڕایانی دەکرد کەوا نقومی خوێن ببو بەهۆی هەموو ئەو لێدانانەی بەری دەکەوت لەلایەن جۆنگکووک،جەیک کەوا درکی بەوە کرد ڕایان قسە ناکا ڕاستەوخۆ ملی بریندار کرد بەڵام برینێکی قوڵنا!! هاواری ڕایان ژوورەکەی داگیر کرد جۆنگکووک بەردەوام بوو تاوەک و ڕایان قسەی کرد و ووتی).
ڕایان: من پیاوی بڕۆنۆم بەڵێ چەتەی بڕۆنۆی ئەڵمانی!.
(ڕایان قسەکانی بەسەر یەکەوە دەکرد بەهۆی ئەو ئازاری هەیبوو هەموو لەشی برین بوو،تەواوی شوێنەکە خوێن دایگرتبوو زۆر بە ئاسانی دەتتوانی بۆنی خوێنە ڕەنگ تۆخەکەی ڕایان بکەی! جۆنگکووک ژوورەکەی جێهێشت بەرەو ژوورەکەی ن/ت ڕۆشت بۆ ئەوەی هەواڵێکی پێ بڵێ).
لە ژوورەوە
جۆنگکووک:پێویستە کۆتایی بەم جەنگە بهێنین.
(قسەی کردوو ڕاستەوخۆ سەیری ئەو ئاڕاستەیەی ن/ت و لوکاسی کرد ئەوانیش سەیریان دەکرد ن/ت لە مەبەستی تێگەیشت بەڵام،لوکاس دڵنیا نەبوو لە قسەکانی بۆیە جۆنگکووک ئەوەی بۆ قسەکانی زیاد کردوو ووتی).
بە مردنی کیم تایهیۆنگ
ن/ت:پلانەکەم ئامادەیە، دەڕۆینەوە بۆ کۆریای باشوور ماڵەکەی کیم تایهیۆنگ ماوەی دوو هەفتە، لەوێوە دەبێ ئاگاداری هەنگاوەکانیان بیین گرنگترین شت ئەوەیە بزانین چەند کەس لەناو ئەم کارەدان وە، کەی هێرش دەکەن پێویستمان بە هێنری و پاوڵ دەبێ من قسەیان لەگەڵ دەکەم وە پیاوەکانی ئۆتۆ ئەمەیان بۆتۆ لوکاس دڵنیام بڕۆنۆ پشت لە تایهیۆنگ ناکا هەر بۆیەش دەبێ کۆنتڕۆڵی بکەم و لەناوەڕاستی شەڕەکە دژ بە تایهیۆنگ هەڵگەڕێتەوە جۆنگکووک تۆ ڕاهێنانی تەواو بە پیاوەکانی خۆمان بکە بۆ چەک و ماددەکانیش ئیڤان ئاگادار بکەوە.
(ن/ت هەموو قسەکانی کردوو ڕوونکردنەوەی تەواوی دا بۆیان بڕیاریاندا ئێوارە بەڕێبکەون بۆ کۆریای باشوور).
لە کۆریای باشوور
ئەوان بۆ ئەمشەو لە هۆتێل دەمێننەوە
بەیانی دەست بە یارییەکە دەکەن.
🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚
~کەواتە فیشەک دەنێم بە مێشکتەوە~
~گرنگ نییە مامم بیت یان هەر نەفرەتیەکی تر تۆ ترسنۆکێکی بێنرخیت~
لوکاس/دێبی
ڕایان
YOU ARE READING
Revenge on kim taehyung🔥
Actionچیڕۆکێکی تەواو تایبەتە لە خوێندنەوی پەشیمان نابیتەوە هەموومان چیڕۆکی ن/ت دەزانین کچێکی تەواو بێ دەسەڵات!! هەمیشە ڕۆڵەکەی دووبارە دەبێتەوە بە ئەشکەنجە دان دوایش ئاشق بوون بە هەمان ئەو کەسەی ئەشکەنجەی دەدا تەنها بە هەبوونی ڕابردوویەکی ناخۆش. بۆچی ڕۆڵە...