Part17

134 26 33
                                    

comment






vote


🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬



دوای گەیشتنەوە ماڵەوە

ن/ت وە جۆنگکووک بەسەر پەیژەکاندا دەڕۆشتن بەرەو سەرەوە ئەوان

وەستان،

دوای گوێبیست بوونی ناویان لە لایەن لوکاسەوە

لوکاس:ن/ت جۆنگکووک کاتی ئەوە نییە ڕاستیەکان بزانم؟.

(ووتی کاتێک بەبێ هیوایەوە لە بەرامبەر ئەو پەیژانەوە وەستابوو کە ن/ت و جۆنگکووک هەنگاوەکانیان وەستاندبوو لەسەری و هیچ کامێکیان ئاوڕی دواوەیان نەدا).

ن/ت: ڕاستیەکان ئازار بەخشن، دوورکەوە لە ئازار.

(تاکە ڕستە بوو کە ن/ت ووتی و هێشتا سەیری دواوەی نەکردبوو و قاچی لەسەر پەیژەکان جێگیر کردبوو).

جەیک:چەنێک ئازار بەخشبن ئاساییە ئەم بابەتانە پەیوەندیان بە تەواوی چیڕۆکی ژیانیەوە هەیە تاکەی ڕادەکەی لێیان ،وەرە لوکاس.

(جەیک ووتی و هەنگاو بە هەنگاو دەهاتە خوارەوە بەرەو هۆڵەکە ڕۆشت و بانگی لوکاسی کرد بەدوای خۆیەوە، ئەوەندە نەبوو ن/تیش نەوەستا و ڕۆشت و ووتی).

ن/ت: پرسیار بکە با وەڵامت بدەمەوە.

( بە خێرای ووتی سەیری جەیکی کردوو،لە بەرامبەری  لوکاس دانیشت).

لوکاس:باوکم کێیە وە دایکم کێیە؟.

ن/ت: باوکت کیم تایهیۆنگە دڵنیام دەربارەی دەزانی، دایکیشت تووشی نەخۆشی دەروونی بووە لە یەکێک لە نەخۆش خانەکانی کۆریای باشوورە.

لوکاس: بۆچی لە لای جۆنگکووک دەژین، دەخۆین، دەخەوین؟؟.

ن/ت: بابەتەکە بەرەو هەستیار بوون دەڕوا بەهەرحاڵ، دەژین چوونکە ژیانێکی باشین کە جۆنگکووک دابینی کردووە،دەخۆین چوونکە ئاگاداری تەندرووستیمانە،دەخەوین چوونکە متمانەمان پێمانە سەرەڕای هەموو شتێک ئەم ماڵە ماڵی ئێمەشە.

جەیک: واهـ، واهـ ، چ وەڵام دانەوەیەکە بەردەوامبە.

(ن/ت دڵنیابوو کەوا جۆنگکووک گاڵتە بە قسەکانی دەکا هەر بۆیەش زوو سەیری کرد و سەیرکردنێکی بکوژانەی پێدا کە وای کرد هەر زوو زەر دەخەنەکەی جەیک نەمێنێ)

لوکاس: جۆنگکووک چی ئێمەیە؟.

ن/ت: ڕووفێنەر.

Revenge on kim taehyung🔥Where stories live. Discover now