Part22

94 15 2
                                    




Vote












Comment









🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬














دەنگی فیشەک ماڵەکەی پڕکردووە
هەر تاکێک و شەڕ دەکا بۆ پاراستنی ڕووحەکان
سەرەڕای ئەوەی هیچ ئامادەی ئەو هێرشە لەناکاوە نەبوون،
ترس،دڵەڕاوکێی،ئاڵۆزی دڵی هەمووانی تەنیوە
بۆ ساتێک لەناو ئەم پەرتەوازەیە دەڕامانە یەکتری






جۆنگکووک: ن/ت سەرت نزمبکەوە.

( بە هاوارەوە بانگی کرد کاتێک بینی یەکێک لە پیاوەکانی تایهیۆنگ دەیانەوێ لە دواوە تەقەی لێبکەن، جۆنگکووک کە بینی هەرزوو هیچ هەلێکی لەدەستدا نەدا بۆ ئەوەی  گەوهەرەکەی بپارێزێ کاتێک ن/ت سەری نزم کردەوە پاسەوانەکە تەقەی لێکرا لەلایەن جۆنگکووکەوە
هەر یەک لە لوکاس، جیمین و یوونگیش ببون بە پشتگیری جۆنگکووک
لە کۆتاییدا زانیان هەق بەدەست کێیە).


جیمین:١٩ پیاو ماون و ڕێژەیان لە زۆربوونە تەنها ٣ فیشەکم لەلایە.

( جیمین ووتی کاتێک دەڕۆشت بەرەو سەرەوە تاوەکوو نهۆمی سەرەوەی خانوەکە بپشکێنێ چونکە ئەوە هەوڵێکی لەناکاوی تایهیۆنگ بوو بۆسەر ماڵەکەی جەیک لە ڕووسیا لەگەڵ کردنەوەی لقی نوێی کۆمپانیەکەی لەو وڵاید بەهۆی توڕەییکەیەوە کە زانی ئەو منداڵە دوو لە ئازیزترین کەسەکان بردووە، جیمین گوێبیستی دەنگیان بوو کە یوونگی وەڵامی دایەوە کە تەنها ٢ فیشەکی لایە، لوکاس هیچ فیشەکێکی لانەماوە، جۆنگکووک و ن/ت تەنها ٧ فیشەکیان لایە).

جۆنگکووک:زۆر باشە ٦ ناپیاو پێویستە بە ئازارەوە بمرن.

(بزەیەکی بە فیز لەسەر لێوی بوو، لەسەر چۆک هەڵسیاوە سەرەڕای ئەو مەترسیەی لەسەر ژیانی هەبوو بەهەردوو دەستی چەکی لە لابوو لەدەستی ڕاستی "ماکاڕۆڤی ڕووسی"ئەفسانەی لەلابوو لەدەستی چەپیشی "ئێچ کەی 416"
بەرەو دەرەوەی ماڵەکەی دەڕۆشت بۆ کوشتنی هەموو ئەو پیاوانەی لەلایەن دووژمنەکەیەوە نێردراون هەر خۆشی لە هەرکاتێکدا بێ دەر دەکەوێ، بەردەوام بوون لە خوێن ڕشتن بۆنی خوێن تەواو ناوچەکەی تەنیبوو تاوەکوو تەنها یەک پیاوە مایەوە جۆنگکووک چووە سەر سکی و بەردەوام مستی لێدەدا ئەوانی تریش لەدواوەی بوون تەواو ماندوو و توڕەبوون ).

ن/ت: هێی جۆنگکووک بەسە، چیتر درێژەی پێ مەدە.کێشەکە ئەوان نین کێشە سەرۆکەکەیە.

(ووتی کاتێک هەڵسایەوە بەرەو هۆڵی چەکەکان رۆشت و چەکە دڵخوازەکەی هەڵگرت و ڕۆشە دەرەوە،ئەو دەڕوا بۆ کۆتایپێهێنان بە ناکۆکی نێوان هەردوو لایەن دوور لە چاوی هەمووان بەرەو کۆمپانیاکەی باوکی ڕۆشت، دوای ماوەیەکی کورتخایەن گەیشتە شوێنی مەبەست، هەر کەسێ لەسەر ڕێگاکەی بوایە چارەسەرەکەی مردن بوو، چووە ژوورەکەی تایهیۆنگ کاتێک تای سەری لەسەر چەند پەڕاوێک بوو سەری هەڵنەبڕی وەک ئەوەی ن/ت لەوێ نەبێ) .


Revenge on kim taehyung🔥Onde histórias criam vida. Descubra agora