Part19

96 18 0
                                    

Comment






Vote




🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬









تایهیۆنگ:بەخێربێن،بەخێربێن بەهیوای ئەوەی گەشتێکی خۆشتان هەبووبێ.

(تایهیۆنگندووجار وشەکەی دووبارە کردەوە کاتێک لەسەر پلیکانەکان دەهاتە خوارەوە، گەیشتە ناوەڕاستی هۆڵەکە بەرامبەر میوانەکان داوای کرد دابنیشن).

جەیک:کاتەکەمان خۆشبوو بەڵام ،کۆتایی کاتەکەمان خۆشنابێ خۆشتان ئەوە دەزانن.

تایهیۆنگ: .ох, мистер чонгук, ты спойлер

ئۆهـ،بەڕێز جۆنگکووک تۆ پێشبینیکەریت.

جۆنگکووک: ?ты выучил русский

ئایا تۆ ڕووسیت خوێندووە؟

لوکاس:دەمەقاڵێی ڕووسیم بە دڵنییە.

(لوکاس ئەمەی بەبێ هیچ ڕەزامەندیەک ووت ئەوە
تەنها ڕای خۆی بوو لەسەر قسەکردنیان ن/ت لە بەرامبەریەوە دانیشتبوو سەیری لوکاسی دەکرد).

تایهیۆنگ:ژوورەکانتان ئامادەیە کاتژمێر ٨:٠٠ خوانی ئێوارەیە بانگی هەر یەکەئەندامانی خێزانەکانی تریش دەکەم وابزانم تێدەگەن مەبەستم چییە وایە.

(تایهیۆنگ لەدوای تەواو بوونی قسەکانی هەڵسایەوە سەرپێ بەرەو پلیکانەکان ڕۆشت و بەڕێکەوت بەرەو سەرەوە).








کاتژمێر ٨:٠٠ ئێوارە
هەمووان ئامادەن لەسەر مێزی نانخواردن تەنها میوانە ڕووسیەکان نەبێ
میوانە کۆریەکان بە تامەزرۆوە دەیانەوێ میوانە بیانیەکان ببینن.

تایهیۆنگ: ئا بەڵێ لۆ کۆتایدا ئەوانیش گەیشتن.

(تای هێشتا تەواو نەببو لە قسەکانی هەمووان سەرنجیان لەسەر ئەو سێ کەسە بوو کە بەرەو ڕوویان دەهاتن هەرچەندە شۆک ببون ئەوان چاوەڕێ نەبوون بە هیچ شێوەیەک جارێکیتر ن/ت لەم ماڵەدا ببینەوە بەڵام،ئاسایی خۆیان دەرخست ).

لوکاس:ببورن بۆ دواکەوتنمان ئێستاش فەرموون دەست بە خواردن بکەن.

(لوکاس قسەکانی کردو دانیشت لە بەرامبەر جیمین،ن/ت بەرامبەر یوونگی و جۆنگکووک تایهیۆنگ بەرامبەر بە یەکتر، نامجوون بەرامبەر بە هاوسەرەکەی و سیۆکجین بە هەمان شێوە بەرامبەر هاوسەرەکەی دانیشت بوو ، جەیهۆپ بەرامبەر کچە گەورەکەی بوو بەهۆی ئەوەی هاوسەرکەی بەبۆنەی کارەوە چۆتە دەرەوەی وڵات).

یوونگی:سەیرە ئەو ماڵەی نەفرەتی لێدەکرد ئێستا لەم ماڵەدا نان دەخوا.

(یوونگی بێدەنگی شکاند هەرچەندە ئەمە ڕەفتاری ئەو نییە! تاک بە تاکی وشەکانی بەرامبەر ن/ت بوو یوونگی توڕەیە لە ن/ت بەقەد ئەو هەموو خۆشەویستیەی بۆی هەیە).

ن/ت: سەیرە! کات ڕەفتاری مرۆڤەکانیش دەگۆڕێ کەسێکی ئاست نزم بۆ دەسەڵاتدارێک بە پێچەوانەوە،دەسەڵاتدارێک بۆ کەسێکی ئاست نزم ،پاڵەوانێک دەگۆڕێت بۆ ترسنۆکێک.

(ئەوان لەبەرامبەر یەکتر بوون تەنها دەنگی ئەوان و کەوچکەکان دەبیسترا
هەوڵیان دەدا بە قسەکانیان توڕەی ناخیان نیشان بدەن چوونکە ئەو دوو کەسەی ئێستا لەبەرامبەر یەکتر دانیشتوون هیچ ئەو دوو کەسەی ڕابردوو نین ).

یوونگی: فریشتەیەک بوو بە خراپەکارێک بەڵام،خراپەکارێک نابێتە فریشتەیەک ،پاڵەوانەکە چاودێری فریشتەکەی دەکرد.

ن/ت: وە هەرەوەها فریشتەکە بوو بە بکوژیش بۆچی ئەمەشی بۆزیاد ناکەیت؟ مامم بیت یان هەرشتێکی نەفرەتی تۆ ترسنۆکێکی و هیچیتر پاڵەوان بوونی نەما.

(ئەوان هێشتا بەردەوامبوون لە دەمەقاڵێکردن هیچ یەکێک لەسەر مێزەکە نەیان دەویست بەژداری بکەن تا ئەوکاتەی ن/ت قسەکانی کۆتایی کرد جیمین کاردانەوەی توندی هەبوو).

جیمین:بەسە ن/ت!! سنوورت بەزاند پێت وایە زۆر زیرەکی بە کردنی ئەو قسانەت نازانی کەوا لە ئاستی خۆت کەم دەکەیت؟ هەمووان لێرەن لەبەر تۆ هەرچەندە شایەنی نیت!.

ن/ت: چیە بەڕێز جیمین؟؟ ئا،بەڵێ پێموابێ تۆش مەبەستت ئەوەیە خێزانەکەت بەهۆی منەوە مردن بەداخەوە چیڕۆکێکی خەمناک بوو بەڵام، باش ئەوە بزانە هۆکاری سەرەکی مردنی هیون سوو تۆی.

( ن/ت هەڵسایەوە لەسەر سفرەکە چاکەتە فەرووەکە پۆشی ڕۆشتە دەرەوە،
هەمووان هەڵسان لەسەر کورسیەکانیان چیتر ئارەزووی خواردنیان نەما .جەیک بەدوای ن/ت دا ڕۆشت و تایهیۆنگ بانگی لوکاسی کرد بۆ ژوورەکەی).













🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚

•داوای لێبوردن دەکەم هەڵەی من بوو
•دەکرێ دووبارە متمانەت پێبکەم؟

Revenge on kim taehyung🔥Where stories live. Discover now