Part16.

138 29 0
                                    

Comment








Vote



🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬




ن/ت: وەرە ژوورەوە.

(ئەوەی ووت کەوا لە کاتی خۆ ئامادەکردنی بۆ ئاهەنگێک گوێ بیستی دەنگی دەرگای ژوورەکەی بوو ڕەزامەندی هەتانە ژوورەوەی پێدا کاتێک ملوانکەکەی هەڵگرت بۆ ئەوەی لە ملی بکە).

جەیک: چ جوانیەکەت هەیە!! ڕێگە بدە لە ملتی بکەم.

( هەر لەگەڵ هاتنە ژوورەوەی سەریسوڕمابوو لە جوانی ن/ت کەوا قژە زەردەکەی بڵاو کردۆتەوە لەسەر شانەکانی و ڕەنگدانەوەی چاوە درەوشاوەکانی لێوە پڕە سوورەکەی، ئەو درێسە زەردەی بەری بەتەواوی ڕەنگەکانی لە تیشکی خۆرەوە وەریگیراون سەرەڕای ئەوەی هێندە خۆی ناڕانزۆتەوە و مەیک ئەپی بێ سنووری نەکردووە ئەمە کاری هەمیشەی ن/تە سادە بوون، پاشان داوای کرد ئەو ملوانکەی دەستی ن/ت بیکاتە ملی ن/ت تەنها سەری بە ئەرێ لە قاند).

جەیک:دەزانی ن/ت ڕاستە بۆ ماوەیەکی کوورت تۆم ناسی بەڵام، قەرەبووی هەموو ئەو شتانەی دەورووبەرمت بۆ کردمەوە، بە شیرینی لەگەڵم بووی، هەندێکجار لە سەختترین کاتەکاندا پشتگیریت دەکردم
ڕەنگە منداڵ بووبیت بەڵام بەتەواوی کۆنتڕۆڵت دەکردم، دەتتوانی بەتەواوی گڕکانی تووڕەییەکەم بکەیتە شنە بایەکی نەرمی ئێواران، دڵیبێ هەستی پڕ ڕق و کینەمت گۆڕی بۆ دڵێک پڕ لە خۆشەویستی و هەست مانای ژیانت فێرکردم ن/ت ئایا هیچ وشەیەک هەیە بۆ سوپاس کردنت؟.
دەزانی دوای ڤۆلانا بەتەواوی هێزت پێ بەخشیمەوە بە شێوەیەک کاتێک ڤۆلانا گرنگتر بوو لە ژیانم کەچی تۆ بوویتە تەواوی ژیانم
ن/ت ئەم ووشانە ساڵانێکە هەڵمگرتوون لە ناخی دڵمەوە. هەمیشە هەستم بە شەرمەزاری کردووە بەرامبەرت بۆیە هەرگیز نەمتوانیە هەستەکانم بە تەواوی بۆت بدرکێنم ڕەنگە پێشتر هەڵەبووبم بەڵام خۆ تۆ بەتەواوی دەتزانی هۆکاری هەڵەکانم چی بوون، داوای لێبوردن دەکەم بۆ هەموو کارە شەرمەزار و بێ ئابڕوویەکانم دەتوانم جگە لە داوای لێبوردن چیتر بکەم؟ ناتوانم بە هیچ شتێ ئەو بۆشاییانەی دروستم کردوون پڕ بکەمەوە جگە لەو خۆشەویستەی بۆتم هەیە.

(هەموو ئەو ووشانەی پڕ بە دڵی ووت کەوا هەر کەسێ گوێبیستی بوایە تەنانەت یەک چرکەش نەیدەتوانی خۆی بگرێ چاوە ڕەشەکانی بەتەواوی شایەدی ڕاستی و درووستی قسەکانی بوون، بە دەم لەبەرکردنی ملوانکەکەی هەموو ئەو قسانەی ئەکرد و دوای داخستنی زینجیری ملوانکەکەی هێشتا قسەکانی تەواو نەببون هەر بۆیەش ڕووی ن/تی سووڕاند بۆ لای خۆی پەیوەندی چاویان بەست و درێژەی بە قسەکاانی دا دوای تەواوبوونی قسەکانی ن/ت ووتی).

ن/ت: ئایا تۆش دەزانی هەمیشە ئەوەندە ئازارم چەشتووە لە ناوەڕاستی دڵخۆشیمدا بیرم لای ئەوە بووە ئەبێ ئێستا شتێک ڕوونەدا کۆتای بە دڵخۆشیە کاتیەکەم بهێنێ و ئەم خۆشیەم لێ وێران و پارچە پارچە بکا، کێشە و ئازارەکان وەک ڕەگی دارێک داکوتراون لە دڵما تەنانەت ڕێگە نادا خۆشی ببینم لە خۆشیەکان، وە ئەگەر تەنها بۆ یەکجار بتوانم و توانای ئەوەم هەبێ شتێکت پێ ببخەشم لەم ژیانە ئەوە توانی ئەوەم پێ دەبەخشی، کە لە چاوی مندا خۆتت ببینیت کە چەندە بۆم بە نرخی بۆت ڕوون دەبوەوە کە چەندە کەسێکی تایبەتی بۆم، هەرگیز هەستم بە خۆشەویستی کەسانیتر نەکردبوو تەنانەت پوورە ڤۆلاناش بەتەواوی هەستم دەکرد کەوا ئەو تەنها بەزەیی پێمدا هاتۆتەوە بەڵام تۆ هەموو ئەو خۆشەویستیەت پێ بەخشیم بگرە بە زیادەوەش خۆشەویستیت پێم بەخشی جیۆن جۆنگکووک.

Revenge on kim taehyung🔥Where stories live. Discover now