Part 24

99 14 115
                                    





                                         Vote












                                      Comment













  🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬🎬


گۆڕستان ئێستا پەناگەی ئەوە
سێ ڕۆژ و شەوە بەسەر یەکەوە
لە شوێنی خۆی هەڵنەستاوە
هیچ خواردن و خواردنەوەیەکی نەخواردووە
ئاخر ئەو بۆشایەیی ناخی بە خواردن پڕ نابێتەوە!!








لوکاس:  دەی جەیک هەڵسە، بەو شێوەیە تەنها ئازاری خۆت و من دەدەیت.

(ڕووخساری ماندوو بوون و شەکەتی پێوە دیارە کەی ئاسانە بە یەکجار نیوەی خێزانەکەت لەدەست بدەی و نیوە کەی تر خۆی بخواتەوە بە ئازار؟).

جەیک: دێبی تکایە وازم لێبینە،دەکرێ ئەو بوونی نەبێت و بوونی من مانادار بێت؟.

(ووتی کاتێک هێشتا سەری بڵند نەکردبوو سەیری ئەو گۆڕەی بەردەمی دەکرد ئای چ ئاهـ'ێک لە ناخیەتی،هەستی بە نزیکی لوکاس کرد لە تەنیشتی پاشان سەری خستە سەر شانی).

لوکاس: ئەی مانای چیه بوونی من لە ئێستادا هیوا بە نەبوونی بخوازێ؟.

(فرمێسک یان بە ئەڵماس بانگی بکەم ئەو زەریا گریانەی لە ناخیەتی بە ڕشتنی چەند دڵۆپێک هێوری ئەکاتەوە).

جۆنگکووک: ئاخر لەمندا هێشتا کووچەیەک هەیە لەگەڵ تۆدا پێیدا نەڕۆشتووم، گەشتێک هەیە لەگەڵ تۆدا هێشتا نەمکردووە،ئاخر هێشتا  ڕۆژ و شەوانێک هەیە لەگەڵ تۆدا بەسەرم نەبردوون،چیرۆک گەلێکی ئەویندارانە هەن کە هێشتا لەگەڵ تۆ نەم ووتوون،گەلێک ئەزموون هەن لەگەڵ تۆ تاقیم نەکردۆتەوە، ئاخر من هێشتا باشترینی خۆم بۆتۆ دەر نەخستبوو.

( قسەکانی ئاڕاستەی گۆڕەکەی ن/ت بوو گریان بۆتە هاوڕێی پیاويکی پێ گەیشتوو، جیا لە شەڕاب زوو زوو هێمنی دەکاتەوە).

لوکاس: جۆنگکووک ڕاستە، لە ڕووباری ژیاندا تەنانەت کەشتی تایتانیکیش نووقم بوو بەڵام، هێشتا ڕزگاربووان هەبوون بۆچی تۆ خۆت نووقم دەکەیت؟.

جۆنگکووک: تۆ نازانی تێناگەی لە مەبەستی دڵی من،
ئەو سەرچاوەی هێزی من بوو، منیش خاڵی لاوازی ئەو بووم.
ئەو کۆکراوەی تەواوی خۆشەویستی من بوو، هەموو بوونی ئەو جوانی بوو لە لای من، دەکرێت ئینسان لە وشەیەکەوە تا ئەبەد خۆشەویستی کەسێک لە دڵیدا بپارێزێت، لە پێکەوە بوونێکدا هەموو وردەکاریە بچووکەکانی لە دڵیدا هەڵبگرێت، هەندێک جار گەر تەواوی منداڵانی ئادەم و حەوا لە حاڵت بپرسن هێشتا باش نابیت.











🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚🔚

Revenge on kim taehyung🔥Where stories live. Discover now