Part first..

440 45 5
                                    


مین جی: دادە دەتوانم بڕۆمە دەرەوە.

نەفەس: بۆ کوێ دەچی؟

مین جی: لەگەڵ تایهۆنگ دەڕۆمە دەرەوە.

نەفەس: گەر بڵێم نا چی دەبێ.. بێگومان مێشکم دەخۆی.. بڕۆ بەڵام زوو بگەڕێوە وە ئاگاداری خۆتبە.

مین جی: زۆر سووپاس دادە گیان... من دەڕۆم جلەکانم دەگۆڕم

نەفەس: هممم
...........
تایهۆنگ: ئێ کاکە من کارەکانم تەواو کرد دەتوانم بڕۆم؟

سۆکجین: بۆ کوێ؟
" سەری بەرز کردەوە لەسەر فایلەکانی و پرسی"

تایهۆنگ: دەڕۆمە دەرەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەم.

سۆکجین: بەڵام نامجوون پەیوەندی کرد گوتی هەمووان دەچینە دەرەوە بەیەکەوە.

تایهۆنگ: ئێ من ئێستا دەڕۆم دواتر کاتما دێمە لای ئێوەش.

سۆکجین: باشە دەی بڕۆ.

تایهۆنگ: خوات لەگەڵ هیۆنگ.

سۆکجین: ئاگاداری خۆتبە.

تایهۆنگ: وادەکەم.
" دەرگای ژوورەکەی داخست لەوێ نەما"
POV: Seokjin
خۆشەویست دەبوو ئێستا خۆشەویستم هەبا و ئەوم لەبیر کردبا بەڵام چی... من ناتوانم ئەو لە بیربکەم،هەڵەم ئەو هی من نییە ئەو هی کەسێکی ترە نەک من... هەڵەی من بوو دەبوو زووتر پێی بڵێم.. ئێستا چی کە خۆشەویستی کەسێکی ترە.... تەنیا یەک هەل تەنیا یەک هەلم هەبێ ڕێگە نادەم دووبارە هەمان ئازار بچێژم هەرگیز....

............
POV: Nafas
ئایا ئەو ئاگاداری ئەوە نییە یاخود چی... بۆچی وەڵامی نامەکانم ناداتەوە..... خۆشم نازانم چۆن کەوتمە ناو ئەو پەیوەندیە.... هەرگیز ئەوەمن نەبوومە کە ئاوا زوو بڕیار لەسەر ئەو جۆڕە پەیوەندیانە بدەم

" لەسەر سۆفکە دانیشتووە قاچەکانی لە باوەش کردوە بیر لە خۆی دەکاتەوە بیر دەکاتەوە ئاخۆ دەبێ چی بکات.. بیر لە پەیوەندیە سەیرەکەی خۆی ئەو کەسە دەکاتەوە.. نازانێ کە دەبێ چی بکات"

...............

جیمین: هیۆنگ ئەی تایهۆنگ بۆ نەهات؟

سۆکجین: تایهۆنگ لەگەڵ مین جی ڕۆشتنە دەرەوە گوتی ڕەنگە دواتر بێم بۆلاتان.

نامجوون: ئەو کوڕە چەند پێویستە بەو پەیوەندیە.

سۆکجین: مەبەستت چییە نامجوون؟
" بە تێنەگەیشتووی پرسی بڕۆیەکی بەرز کردەوە"

جیمین: دەی هیۆنگ هەمووان دەزانن بۆچی وادەڵێی... چونکە خۆی تەنیا بۆ کات بەسەربردن پەیوەندی دادەنێ.
" بە شێوەیەکی گاڵتە ئامێز وای گوت، نامجوون'نیش پێکەنی وەک ئەوەی قسەکەی ئەو پشت ڕاست بکاتەوە"

سۆکجین: ئایا ئەو کچەی دواجار پەیوەندیت لەگەڵ بەست چی... جیابوونەوە؟
" بەزانخوازی پرسی سەیری دەمی نامجوون'ی دەکرد بۆ وەڵام دانەوەی"

نامجوون: نا جیانەبووینەوە بەڵام نازانم کەی بوو قسەم لەگەڵ کرد... ئەویش وەک ئەوانی ترە جیاوازی نییە.
" بەشێوەیەکی گاڵتە ئامێز وەڵامی داوە"

جیمین: ئای دەی واز لەم بابەتە بهێنن.
" هەستی کرد سۆکجین بە قسەکانی نامجوون تووڕەبوو بۆیە وای وت"
.................

لە سوجێکی ئەو ژوورە وێڕانە دانیشتووە بەدەستە خوێناوییەکەی بەهۆی ئازاری دڵی هەست بەئازاری دەستی ناکات... دڵی ئازاری زۆرە ئەو کەسەی خۆشیدەوێ زیاتر لەخۆی خۆشەویستی کەسێکە هیچ شایەنی ئەو نییە... تووڕەیە... تووڕەیە لەخۆی کە دڕەنگ کەوت... تووڕەیە کە خۆشەویستی دڵی لەگەڵ کەسێکە کە هیچ شایەنی دڵە پاکەکەی ئەو نییە...

سۆکجین: دواکەوتی..... دواکەوتی... من دواکەوتم.... دواکەوتم.....
"بەردەوامە لە دووبارە کردنەوە ئەو وشەیە... دواجار تووڕەبوو دووبارە شتە شکاوەکانی هەڵدەگرتوو دەی شکاندەوە و زیاتر ئازاری خۆی دەدا.................

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

پاش ماوەیەکی زۆر بەو چیڕۆکە گەڕامەوە هیوادارم بەباشی هەر یەک لە وشەکان بخوێنەوە و چێژی لێ ببینن وە پشتگیریم بکەن سوپاستان دەکەم...
بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش :)

Kim Seokjin
Lee Nafas

Not For Ourselves,,KSJ,,Where stories live. Discover now