Part Fourth.....

116 27 21
                                    





تایهۆنگ: سڵاو خۆشەویستم.

مین جی: تای... تایهۆنگ... تکایە وەرە بۆ... بۆ لام.
"ڕاستەوخۆ قسەی کرد بەڵام بەهۆی هەنسکەکانی بەباشی نەی دەتوانی"

تایهۆنگ: چی ڕوویداوە؟؟ مین جی بۆچی دەگری؟!!!
"بەپەلە لەشوێنی خۆی هەڵساوە ڕۆشت سویج و چاکەتەکەی برد و قسەی لەگەڵ مین جی'یش دەکرد"

مین جی: دادەم.. تایهۆنگ.. پۆلیس ئەویان برد..من.. من چیبکەم؟
"بەردەوام بوو لە گریان"

تایهۆنگ: باشە تەواو ئارام بەوە من ئێستا دێم بۆلات باشە.
"پەیوەندیەکەی داخست ڕۆشتە دەرەوەی ژوورەکەی لەو کاتەش سۆکجین هاتە دەرەوە"

سۆکجین: بۆ کوێ دەچی؟
"پرسی کاتێک ڕوخسارە شڵەژاوەکەی تایهۆنگ'ی بینی"

تایهۆنگ: پۆلیس دادە نەفەس'ی بردوە.. دەڕۆم بۆ ئەوێ.
"ویستی بڕواتە خوارەوە سۆکجین قۆڵی گرت"

سۆکجین: منیش دێم بوەستە.
"چاوەڕێی وەڵامی تایهۆنگ'ی نەکرد ڕۆشتە ژوورەکەی و چاکەت و مۆبایلەکەی هێنا
گەڕاوە لای تایهۆنگ و ڕۆشتن"

°°°°°°°°°°°°°°

تایهۆنگ: مین جی.
"مین جی کاتێک تایهۆنگ'ی بینی راستەوخۆ ڕۆشتە باوەشی"

مین جی: تایهۆنگ... دادەم.
"کاتێک باوەشی لە تایهۆنگ دابوو"

سۆکجین: بۆچی ئەویان برد؟؟

مین جی:  منداڵێک هەیە دایک و باوکی کاری پێدەکەن و ئازاری دەدەن چەند جارێکی تر بووەتە دەمەقاڵێیان... ئەمڕۆ دادەم منداڵەکەی بینیوە قسەی لەگەڵ کردووە دایکی'شی ئەوەی بینیوە و دووبارە دەمەقاڵیان کردووە... دواتر ڕۆشتە و سکاڵای لە دادەم کردووە بەوەی بێزاریان دەکات وە وتیەتی چەندین جار ئەوەی کردووە.. پۆلیس'یش ئەویان دەستگیر کرد.
"لە باوەشی تایهۆنگ هاتە دەرەوە بابەتەکەی باس کرد"

سۆکجین: ئێستا لە کوێیە؟
"ڕوخساری سوور هەڵگەڕا لە توورەیدا"

مین جی:  ئەویان برد بۆ بەندیخانە.
"سۆکجین ڕاستەوخۆ ڕۆشت بۆلای یەکێک لە پۆلیسەکانی ئەوێ سەرەتا ڕەتیان کردەوە بەڵام سۆکجین زۆری کرد و بردیان بۆ ژوورەوە"

پۆلیس: کاتت زۆر نییە ئاگاداربە.
"ئەوەی وت و ڕۆشت دوور لەوان وەستا"

سۆکجین: خاتوون نەفەس؟
" نەفەس سەری بەرزکردەوە لەسەر قاچەکانی سەیری سۆکجین'ی کرد بەبێ ئەوەی وەڵامی بداتەوە"

سۆکجین: سڵاو من کیم سۆکجین.. برای تایهۆنگ.

نەفەس: ئۆ ببورە نەم ناسیەوە.
"کاتێک وتی برای تایهۆنگ ئەوسا ناسیەوە ئەوان تەنیا دوو بۆ سێ جار یەکیان بینیوە ئەویش تەنیا سڵاویان لێکردوە.. ڕاستی تەنیا بۆ نەفەس وایە بۆ جین
غایب'ی بەرچاوی، حازری دڵی بووە هەمیشە"

Not For Ourselves,,KSJ,,Where stories live. Discover now