Part Second...

171 28 15
                                    




تایهۆنگ: کاکە هیچ نەبێ قسەیەک بکە... چی بووە دووبارە ئاوات بەسەر خۆت هێناوە هیچ شتێک بە کەس ناڵێی ئێمە نیگەرانی تۆین.

سۆکجین: من باشم پێویست بە نیگەرانی ناکات.

تایهۆنگ: تەنیا ئەوەندە!!! من لە بەیانیەوە قسە بۆ تۆ دەکەم.. تۆش هەر ئەوەندە دەڵێی کە باشم... کام باشی تۆ سەیری دەستی خۆت کردووە چی بەسەر هاتووە.

سۆکجین: تایهۆنگ... خۆ وتم باشم... بەسیکە

تایهۆنگ: گەر تۆ باشبی ئێمە باش نین.. دایکم فرمێسک لە چاوی نەوەستاوە باوکم لەو نیگەرانترە... هیچ نەبێ بیر لەوان بکەوە.
"بە توورەی لەوێ ڕۆشتە دەرەوە، هاتبوو بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ براکەی بکات... بزانێ چییەتی یارمەتی بدات بەڵام نەیی توانی هیچ شتێک لە براکەیەوە بزانێ"

••••••••••••

مین جی: سڵاو دادە.
"هاتە ژوورەوە بە زەردەخەنەوە سڵاوی لە دادەی کرد"

نەفەس: سڵاو لە تۆش گیانەکەم.. بەخێربێی.
"وەستا لە کارەکەی بزەیەکی نەرمی بۆ خوشکەکەی کرد و وەڵامی داوە"

مین جی: سووپاس.
"لە لایەکی دووکانەکە دانیشت"

نەفەس: چۆنە هاتی بۆ ئێرە؟
"دەیزانی شتێکی دەوێ بۆیە هاتووە"

مین جی: یاا... دادە ناتوانم بێم بۆ لات؟
" بە نازەوە وەڵامی دادەی داوە"
"نەفەس تەنیا زەردەخەنەی کرد وەڵامی نەداوە.. بەردەوام بوو لە کارەکەی خۆی کە دروست کردنی گۆزەیەک بوو بەقوور"

مین جی: دادە.
"دوای ماوەک لە بێدەنگی قسەی کرد"

نەفەس: بەڵێ.
"بەردەوام بوو لەسەر کارەکەی.. سەیری مین جی نەکرد چاوەڕێی بوو قسە بکات و هۆکاری هاتنی بۆ ئێرە بزانێ"

مین جی: دادە تکایە با شەو پێکەوە بڕۆینە دەرەوە... تکایە.

نەفەس: نەخێر
"تەنانەت بۆ یەک چرکەش سەیری نەکرد و ڕاستەوخۆ وەڵامی خۆی وت"

مین جی: بۆچی.. تکایە دادە بابڕۆین چی دەبێ تکایە...تەنیا ئەم جارە تکایە.
" ڕۆشتە نزیک دادەی بۆ ئەوەی ڕازی بکات"

نەفەس: خۆ وتم... نەخێر.
" دووبارە بێ دوو دڵی وەڵامی داوە"

مین جی: تکایە دادە... تکایە.
"بە نووزەوە داوای لێ دەکرد"

نەفەس: مین جی.
"سەیری کرد بەجدیەوە ناوی هێنا"

مین جی: بۆچی هەموو کات کە داوات لێ دەکەم بڕۆینە دەرەوە یەکسەر ڕەتی دەکەیەوە؟
"خەمبار بوو بەرەت کردنەوەی داواکەی لەلایەن خوشکەکەی"

نەفەس: مین جی تکایە.
"داوای کرد بووەستێ"

مین جی: ئایا تۆ لەمن بێزار بووی، بۆیە ناتەوێ کاتی زیاترم لەگەڵ بەسەر ببەی وانییە؟
"چاوەکانی پڕ بوون وا بیری دەکردەوە کە بێزارکەرە بۆ دادەی"

Not For Ourselves,,KSJ,,Where stories live. Discover now