Part Fourth...............

103 24 0
                                    

تان:دایکە دەتوانم ئایسکرێمیش بخۆم؟
"لێوی هێنا خوارەوە و خۆی شیرین دەرخست تەنیا بۆئەوەی نەفەس ڕازی بکات"

نەفەس: واز لە خۆ شیرین کردن بێنە بۆ ئەوەی ڕازیم بکەی.
"لوتی گرت بەڵام بە هێواشی نەک ئازاری بدات"

تان: دایکە تکایە تەنیا ئەمجارە.

نەفەس: نەخێر نەخۆش دەکەوی.

تان: نا من وەک شێرم زۆر ئازام چۆن نەخۆش دەکەوم.
"هەر لەگەڵ قسەکەی وای کرد نەفەس و جین بە دەنگی بەرز پێبکەن"

سۆکجین: قسە گەورە.
"بە پێکەنینەوە وتی"

تان:یاا من بەڕاستمە بۆ پێدەکەنن.

نەفەس: کوڕم ئایسکرێم بۆ جارێکی تر ئێستا نا.
'بە هێمنی وتی"

سۆکجین: لە بڕی ئایسکرێم من شتێکی ترت بۆ دەکڕم.

تان:چی؟

سۆکجین: سوپرایزە با لێرە بڕۆین دەچین.

تان:باشە.

°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°

تان: باوکە.
"چاوەکانی گەشانەوە"

سۆکجین: گیان بە دڵتە؟

تان: زۆر.

سۆکجین: کامەی حەزی پێ دەکەی و چەندت حەزلێیە بیهێنە ئەمڕۆ هەمووی بۆ تۆیە.

تان:بەڕاستی؟؟

سۆکجین: بەڵێ.. بڕۆ و هەڵیان بژێرە.
" تان ڕۆشتە لای یاریەکان و سەیری دەکردن
نەفەس و جین'یش سەیریان دەکرد چەند دڵخۆشە
دڵ خۆشی تان دڵخۆشی ئەوانیشە
هەموو شتێک دەکەن بۆ تان و بۆ دڵخۆشی ئەو

نەفەس: ئەو زۆر دڵخۆشە.
"کاتێک سەیری تان'ی دەکرد وتی"

سۆکجین: ئەوە بە هۆی تۆیە.
"ئەویش سەیری تان'ی دەکرد"

نەفەس: نەخێر من نیم بۆ منم؟
"سەیری جین'ی کرد وتی"

سۆکجین: بێگومان تۆی گەر تۆ سوور نەبای لەسەر ئەوەی لە لەلات بمێنێتەوە ئەوە ڕووی نەدەدا
ڕەنگە نە من نە تان هەرگیز دڵخۆش نەیان
بەهۆی تان من توانیم بە خۆشەویستی دڵ و گیانم
بگەم.. سووپاس کە سوور بووی لەسەر مانەوەی تان.

نەفەس:  گەر تۆش پێشنیاری هاوسەرگیریت نەکردبا
هیچ کام لەمانە ڕووی نەدەدا... سووپاس... بەهۆی تۆوە توانیم جیاوازی نێوان خۆشەویستی و عەشق بزانم.. خۆشەویستی ڕوودەدات لە نێوان کەسەکان
لەهەر کاتێک دابێ وە کۆتایشی دێ.. بەڵام عەشق دڕەنگ ڕوودەدات بەڵام هەرگیز کۆتای نایەت.. تۆ هەم من هەم تان'ت لە ئازار رزگار کرد.
" بێ ئەوەی سەیری جین بکات وتی و پاشان ڕۆشتە لای تان"

تان:دایکە ناتوانم بڕیار بدەم کامیان بهێنم.
"سەیری نەفەس'ی کرد و لێوی هێنا خوارەوە"

نەفەس: گیانی من باوکت نەی وت چەندت ئەوێ بیهێنە کەواتە ئەوانەی دەستت هەمووی بێنە.

Not For Ourselves,,KSJ,,Where stories live. Discover now