Part fifteenth................

101 23 2
                                    



تان: دایکە.
"بە نوزەوە بانگی کرد"

نەفەس:گیانەکەم چیت ئەوێت؟
"خواردنەکەی لە پێشی دانا و سەیری کرد"

تان: باوکم دووبارە زوو ڕۆشت؟ بێ ئەوەی ئێمە ببینێت؟

نەفەس: نەخێر گیانەکەم تۆ خەوتبووی بۆیە ئاگادار نەبووی.

تان: بۆچی باوکم چاوەڕێ ناکات تا منیش بەئاگا
دێم و  بیبینم؟؟

نەفەس: کوڕم تۆ دڕەنگ هەڵدەستی باوکت دەبێ زوو بڕواتە سەرکار.
"بە هێمنی قسەی بۆ دەکرد"

تان: باشە کەواتە ڕۆژێکی تر منیش لەگەڵ ئێوە هەڵدەستم تا باوکم ببینم.

نەفەس: باوکت ڕاست دەکات کە دەڵێ خەوی قورسە
باوکت هەموو ڕۆژێک پێش ئەوەی بڕوات
تێر تێر ماچ و بۆنت دەکات تۆش هیچ ئاگادارنی.
"لوتی گرت و جوڵاند"

تان: چیی؟!؟! بەڕاستی وادەکات؟

نەفەس: بەڵێ وادەکات.

تان: دایکە گەر ئەمجارە باوکم خەوت منیش وای لێدەکەم.

نەفەس:(پێکەنی) باشە باشە وابکە.

°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°

نەفەس: کوڕم چیتە بۆ ئاوا بێزاری؟
"دەستی لە دروستکردنی گۆزەکە هەڵگڕت و سەیری تان'ی کرد"

تان: دایکە من یاریەکەم لە ماڵی باپیرەم لە بیرکردووە.

نەفەس: گیانەکەم باوکت وتی بۆت دەهێنمەوە.

تان: چەندین ڕۆژە هەمان شت دەڵێ.

نەفەس: باوکت کاری هەیە گیانی من بۆیە بیری دەچێ.

تان: دایکە دەیخۆ باوکم کاری هەیە با ئێمە بچین بی هێنین هم... هەم داپیرە و باپیرەش دەبینم تکایە دایکە تکایە.
"خۆی شیرین کردبوو لێوی هێنا خوارەوە تەنیا بۆ ڕازی کردنی دایکی"

نەفەس: دەبوو لەسەرەتاوە بڵێی دەمەوێ داپیرە و باپیرە ببینم بچکۆڵ.
"پێکەنی بەهۆی بیانوویەکانی و هەوڵەکانی بۆ ڕازی کردنی"

تان: بەڵێ تۆ باشترین دایکی خۆشمدەوێی.

نەفەس: بوەستە لە خۆشیرین کردن دەی بابڕۆین.
"چاکەت و سویچی ئۆتۆمبێلەکەی هێنا ڕۆشتن"

°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°

نەفەس:  کوڕم ڕامەکە دەکەوی.
"هەر کە دەرگاکەکرایەوە تان ڕای کردەوە ژوورە
ڕۆشتە باوەشی باپیرەی"

بەڕێز کیم: ئۆۆ کێ هاتووە نەوە شێرەکەم.
"ئەویش لە باوەشی گرتەوە و ماچی کرد"

خاتوون کیم: کچم بۆنایەیت دانیشی؟
"سەیری نەفەس'ی کرد کە هەر لەشوێنی خۆی وەستاوەو سەیری شوێنک دەکات"

بەڕێز کیم: کچم بۆچی ئاوا وەستاوی؟

نەفەس: با ئێمە بڕۆین و بێزارتان نەکەین وادیارە میوانتان هەیە.. تان کوڕم وەرە.
"هەر لەشوێنی خۆی وەستابوو"

Not For Ourselves,,KSJ,,Where stories live. Discover now