Part Eighth.........

92 27 3
                                    


سۆکجین:  کوڕە قۆزەکەی من چۆنە؟

تان: باشم.
"زەردەخەنەی بۆ کرد"

سۆکجین: خاتوون نەفەس چۆنە؟
"سەیری نەفەس'ی کرد"

نەفەس: باشم.. ئەی تۆ؟

سۆکجین:  منیش باشم.. گەر ئێوە باشبن.
"زەردەخەنەی بۆ کرد"

°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°

یونگی: سڵاو.

سۆکجین: سڵاو چۆنی براکەم.

یونگی:  سووپاس باشم.. ئەو بچکۆلەمان چۆنە؟

تان: باشم.

یونگی:  ئێمە ئێستا دەچینە ژوورەوە گەر هەر شتێکیان لێ پرسی مەترسە.. هەموو شتێک بەڕاستی و بێ دوودڵی بڵێ.
"لە پێش تان دانیشت و بەئارامی قسەی بۆ دەکرد تاکو نەترسێ"

تان: ئایا تۆ لەلام دەبی لەوێ؟
"چاوەکانی پڕ بوون"

یونگی: بێگومان لەوێ دەبم.. من هەر لەلای تۆدەبم.

نەفەس:  ئێمەش لەوێ دەبین گیانەکەم مەترسە.
" ماچی سەری کرد لە باوەشی کرد"

یونگی: کوڕەکەی ئێمە ناترسێ ئەو پاڵەوانە.
"زەردەخەنەی بۆ کرد"

سۆکجین: بێگومان.
"تانی خستە باوەشی خۆی"

°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°

یونگی: دەبێ چاوەڕێی پشکنینەکان بکەین.. دوای ئەوە تەواو دەبێ.. دڵنیابن هەموو بەڵگەکان لەبەر ژەوەندی ئێمەیە.

نەفەس:  بیستت گیانەکەم.. ئیتر پێویست بە ترس ناکات.

تان: ئهمم.. من ئیتر ناترسم ئێوە لە لای منن.

سۆکجین:  من تۆ بخۆم بچکۆڵ.. دەی کەواتە بابڕۆین شیرینی بخۆین.
" تان لە باوەشی سۆکجین بوو"

تان: بەڵێ.
" دەستەکانی بەرزکردەوە بە دڵخۆشی وتی"

سۆکجین:  سەرەتا تۆ لەگەڵ دادە نەفەس بڕۆ بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکە دواتر منیش دێم.

تان: باشە.. خوات لەگەڵ مامە یونگی.
"لە باوەشی سۆکجین هاتە خوارەوە"

یونگی: خوات لەگەڵ گیانی مامە.


یونگی: شتێک ڕووی داوە؟
"نەفەس و تان ڕۆشتنە ناو ئۆتۆمبێلەکە تەنیا سۆکجین و یونگی مانەوە"

سۆکجین:  نەفەس سوورە لەسەر ئەوەی تان نەچێتە خانەی بێ سەرپەرشتان.
" ڕاستەوخۆ وباسی بابەتەکەی کرد"

یونگی:  بەڵام ئەوە ناکرێ دادگا ڕێگە بەوە نادەن.

سۆکجین:  دەزانم.. بەڵام دەبێ ڕێگایەک هەبێ.

یونگی:  باسی چ ڕێگەیەک دەکەی.. ئەو ئافرەتێکە هاوسەرگیری نەکردووە چۆن ڕێگە دەدەن منداڵێک لە خۆ بگڕێ.

Not For Ourselves,,KSJ,,Where stories live. Discover now