Part Twelfth.............

111 26 10
                                    

تان: بەیانی باش دایکە.
"بە دەنگە خەواڵوەکەی گوتی"

نەفەس:  بەیانی تۆش باش گیانەکەم.
"دابەزیە ئاستی ئەو کوڵمی ماچ کرد"

تان: ئەی باوکم؟

نەفەس:  گیانەکەم باوکت لە ژوورەکەی تۆ نەبوو؟

تان: نەخێر لەوێ نەبوو.

نەفەس:  باشە گیانەکەم تۆ دانیشە منیش ئێستا دێم.
"تان'ی لەسەر کورسیەکە دانا و ڕۆشتە سەرەوە"

ڕۆشتە ژوورەکەی و سەیری کرد تا بزانێ سۆکجین لەوێیە.. کەمێک شڵەژا
ڕۆشتە خوارەوە ڕاستەوخۆ مۆبایلەکەی هەڵگڕت و پەیوەندی بە سۆکجین کرد...

سۆکجین: بەڵێ نەفەس؟
"دوای دوو زەنگ هەڵگرت"

نەفەس: جین لەکوێی؟
"لە دەنگی شڵەژان دیاربوو"

سۆکجین:  لەسەر کارم، بۆچی شتێک بووە تۆ باشی ئەی تان ئەو باشە؟؟
"کە گوێی لە دەنگە شڵەژا وەکەی نەفەس بوو ترسا شتێک بووبێ"

نەفەس: بۆچی ئاوا زوو ڕۆشتووی
زۆر ترسام وامزانی شتێک بووە؟

سۆکجین:  ئەبوو زوو بڕۆم کارم هەبوو؟

نەفەس:  بۆچی پێت نەگووتم؟

سۆکجین: نەفەس من..........

نەفەس:  ئۆۆ ببوورە با لەکارت نەکەم بەڕێز کیم
کارەکەت گرنگە.
"قسەی بە سۆکجین بڕی"

سۆکجین:  نەفەس بۆچی وا دەڵێی؟

نەفەس: خوات لەگەڵ.
"پەیوەندیەکەی داخست"

فرمێسک لە چاوی هاتە خوارەوە بەڵام هەر زوو سڕی و ڕۆشتە لای تان.

°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°

سۆکجین: ئێستا ئەوە چی بوو؟؟؟
"بە شۆکەوە سەیری مۆبایلەکەی دەکرد"
ویستی پەیوەندی بکاتەوە بەڵام پەشیمان بۆوە

بەیانی زوو هەڵسا نەی ویست نەفەس بەئاگا بهێنێ بۆیە جلەکانی برد و ڕۆشت بێ ئەوەی هیچ دەنگێک بکات

°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°

سۆکجین:  سڵاو.

نەفەس:  بەخێربێیەوە.

تان: باوکە.
"بە ڕاکردن هات و خۆی خستە باوەشی جین"

سۆکجین: گیانی باوکە چۆنی کوڕە شێرەکەم.

تان: باشم زۆر باشم بەڵام بیری تۆم دەکرد.

سۆکجین:  من قوربانی تۆبم تاقانەکەم منیش بیرم دەکردی.

نەفەس:  تان کوڕم وەرە لای من با باوکت بڕوات جلەکانی بگۆڕێ.

سۆکجین:  نەفەس من..........

نەفەس:  خواردنەکە سارد دەبێتەوە جین بڕۆ جلەکانت بگۆڕە.
"قسەی بە جین بڕی"


تان: باوکە دەزانی من چەند دڵتەنگ بووم کە ئەمڕۆ تۆ لەماڵ نەبووی.
"لێوی هێنا خوارەوە و بە شیرینی وتی"

Not For Ourselves,,KSJ,,Where stories live. Discover now