Parti 3 {تۆ هی منیت}

1.9K 273 147
                                    



جۆنگکووک: ئازاری هەیە؟

«ن/ت لەکاتی گریاندا سەیری کرد»

ن/ت: ت تۆ د درۆزنی

«ن/ت ویستی قسەکەی تەواو بکات بەڵام جۆنگکووک زلەیەکی لێدا و ن/ت دیسان کەوتەوە سەر زەوی، ن/ت ڕوومەتی دەگرێت و زیاتر گریا، جۆنگکووک چەناگەی ن/تی گرت و نزیکی کردەوە لە خۆی»

جۆنگکووک: تۆ بە کێ دەڵێی درۆزن ؟ هااا؟
«هاواری کرد بەسەریا، ن/ت چاوەکانی داخست، هەموو جەستەی دەلەرزی، جۆنگکووک هەستایەوە»

جۆنگکووک: کۆیلە! تۆ شایەنی هەموو ئەوانەی!
«ڕۆیشت»

☆☆☆☆

خزمەتکارەکان ن/تیان پاڵنایە ناو کۆگاکە چونکە زۆر دەگریا، ن/تیش یەکسەر ڕۆیشتە لای بوکەڵەکەی و توند لە باوەشی گرت، و دەگریا

ن/ت: ب بەڕێز ج جۆنگکووک د درۆزنە، ئ ئەو درۆی لەگەڵ کردم
«بەگریانەوە»

ن/ت: ئ ئەو زۆر خراپە
«زیاتر گریا»

---

ڕۆژی دواتر

جۆنگکووک لە گۆڕەپانی یاری باخچەکەی خۆیان یاری دەکرد، لەگەڵ هاوڕێکەی یاری تۆپی پێیان دەکرد، ڕۆزی'ش لەوێ بوو هەندێک بوکەڵەی گرانبەهای لەدەست بوولەسەر کورسی یەدەگ دانیشتبوو سەیری براکەی دەکرد.

ن/ت خەریکی پاککردنەوەی پلیکانەکان بوو بە دەستە بچووکەکانی ، ن/ت کارە ئاسانەکانی پێ دەکرێت چونکە تەمەنی بچووکە ناتوانێت هەموو کارێک بکات، ن/ت لەکاتی پاککردنەوە ئارەقەی دەسڕی تا لەلایەن سەرۆکی خزمەتکارەکان بانگی کرا، خێرا ڕۆیشتە چێشتخانە کە سەرۆکی خزمەتکارەکان وەستابوو و سینیەک شەربەتی بەدەستەوەبوو.

ن/ت: بەڵێ؟
«بەتێنەگەیشتنەوە سەیری خزمەتکارەکەی کرد»

خزمەتکار: همم بڕۆ ئەمانە بدە بە بەڕێز جۆنگکووک و هاوڕێکانی

«ن/ت هەوڵی دەدا سەیری سینیەکە بکات تا بزانێت چی تێدایە بەڵام بەهۆی ئەوەی بچووکە ناتوانێت»

ن/ت: چی تێدایە؟

خزمەتکار: ئەوە شەربەتە و بڕۆ پێیان بدە.

«ن/ت زەردەخەنەی کرد»

ن/ت: شەربەت چیە؟

خزمەتکار: خواردنەوەیەکی شیرینە

«ن/ت زەردەخەنەیەکی گەشاوەی کرد»

ویستن (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now