Parti 17 { شەوی فیلم}

1.6K 269 47
                                    

ڤۆت پێش خوێندنەوە
----------------

POV نووسەر :-

ڕۆزی لە ژوورەکەی بوو ، جۆنگکووکیش لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوو بە بەتاڵی..تا دەنگی ڕۆزی هات کە هاواری دەکرد ناوی ن/تی دەهێنا.. خزمەتکارەکان گوێیان لە هاوارکردنەکەی بوو یەکسەر ڕۆیشتنە لای

خزمەتکار: بەڵێ خاتوون ڕۆزی؟

ڕۆزی: من بانگی ن/تم کرد تۆ بۆچی هاتووی؟
«بەتووڕەییەوە وتی»

خزمەتکار: لەڕاستیدا ن/ت لە ماڵی خزمەتکارەکانە

ڕۆزی: بۆچی؟

خزمەتکار: سەرۆکی خزمەتکار فەرمانی پێ کرد ئیتر لە ماڵی خزمەتکارەکان بمێنێتەوە

ڕۆزی: چی؟ بۆچی؟

خزمەتکار: ل لەڕاستیدا ئێمە هۆکارەکەی نازانین

ڕۆزی: همم باشە ئێستاش بڕۆ

خزمەتکارەکە ڕۆیشت ڕۆزی دەستی کرد بە ژەنینی پیانۆ

(کاتی نانخواردنی ئێوارە)

ڕۆزی و جۆنگکووک نانی ئێوارەیان دەخوارد، ڕۆزی بە ئارامی نان دەخوات ، بەڵام جۆنگکووک چاوەکانی هەر بەدوای ن/ت دەگەڕان ، جۆنگکووک خواردنەوە دڵخوازەکەی دەخواردەوە کە خزمەتکارەکان دروستیان کردووە..تا ڕووخسارێکی قێزەونی دروست کرد

جۆنگکووک: کێ ئەم خواردنەوە نەفرەتیەی دروست کردووە؟
«هاواری کرد»

خزمەتکار: ب بەڕێز جۆنگکووک من ئەمەم دروست کرد
«سەیری جۆنگکووکی کرد»

جۆنگکووک: ن/ت لەکوێیە؟

ڕۆزی: ئەو لە ماڵی خزمەتکارەکانە

جۆنگکووک: چی بۆچی؟

ڕۆزی: وتیان نازانین

ویستن (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now