Parti 5 {ژیانە جیاوازەکەیان}

1.7K 275 256
                                    



POV نووسەر :-

جۆنگکووک و ڕۆزی هەردووکیان ڕۆیشتنە ئەمریکا،
ن/ت بە دەستە بچووکەکانی لە چێشتخانە قاپەکانی دەشوشت ، بە هێمنی قاپەکانی دەشوشت تا گوێی لە خاتوون جیۆن بوو کە بانگی دەکات ئارەقەی نێوچەوانی سڕیەوە و بەرەو شوێنی نانخواردن ڕۆیشت کە خ.جیۆن لەوێ دانیشتبوو و ژەمی ئێوارەی دەخوارد، لە بەردەمیدا وەستا

ن/ت: خ خاتوونەکەم بانگت کردبووم؟

«خ.جیۆن سەری لەقاند»

خ.جیۆن: وەرە ئەو قاپانە بگرە و بیانشۆ

«ن/ت سەری لەقاند»

ن/ت سێ قاپ و بەرداخێکی هەڵگرت بەڵام بەداخەوە بە هەڵە قاپێک بەردەداتەوە ، دەستی کرد بە لەرزین لە ترسا، خ.جیۆن زۆر توڕە بوو ئاگر لە چاوەکانی دەباری، هەستایەوە و تا هێزی هەبوو زلەیەکی لە ن/ت دا و ن/ت کەوتە سەر زەوی و دەستی کرد بە گریان

خ.جیۆن: چەندە جارە پێت بڵێم کە کارەکانت بە باشی بکە هااا!!؟
«بە هاوارەوە ن/ت دەلەرزا»

ن/ت: ب ببورە..«بە تۆنێکی نزم»ا

خ.جیۆن: هەستە ونبە لێرە!ا
«بەهاوارەوە ن/ت خێرا هەڵدەستێت و ڕادەکاتە ژوورەکەی»

ن/ت لە کۆگاکە دانیشت و بوکەڵەکەی لەباوەش گرت و زیاتر دەستی کرد بە گریان

ن/ت: م من مەبەستم ئەوە نەبوو کە قاپەکە بشکێنم
«بە هەنسکەوە»

ن/ت: م منیش وتم ببورە

وتی و توند بوکەڵەکەی لە باوەش گرت

*****

ن/ت: خاتوون ئەمڕۆ چیە؟ بۆچی هەمووان ئەوەندە دڵخۆشن؟
«لە خزمەتکارەکەی پرسی»

خزمەتکار: ئەمڕۆ مووچە وەردەگرین

ن/ت: مووچە چیە؟

خزمەتکار: پارەمان پێ دەدەن بۆ ئەنجامدانی کار بۆ تەواوی مانگەکە
«ن/ت ڕووخساری گەشایەوە»

ن/ت: بە منیش دەدەن؟

خزمەتکار: نەخێر

ن/ت: بۆچی؟ خۆ منیش تەواوی مانگەکە کار دەکەم

خزمەتکار: چی لە پارە دەکەیت ها؟ تۆ ئەم ماڵەت هەیە بۆ مانەوە هەروەها خواردنت هەیە، بەپێی پێویست جلت هەیە ئیتر چی ترت دەوێ؟ ئیتر بێدەنگ بە و بڕۆ کارەکانت بکە و واز لە پرسیار کردن بهێنە

ن/ت: بەڵام بۆچی مووچە وەرناگرم؟
«بەبێ تاوانی»

خزمەتکار: چونکە تۆ هەتیوی و تەواو ئێستاش بڕۆ..
«بەهاوارەوە، ن/ت دڵی پڕ بوو ڕای کرد»

ویستن (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now