Parti 7 {واز لە گەمژایەتی بهێنە}

1.7K 327 19
                                    

پێش خوێندنەوە ڤۆت بکە تا بتوانم بەردەوام بم

---

جۆنگکووک: من دەستت بۆ دەپێچمەوە

ن/ت بە سەرلێشێواوی تەماشای کرد، جۆنگکووک بردیە لای جێگاکە و ڕێگەی پێ دەدات لەسەر جێگاکە دابنیشێت، ن/ت خێرا هەستایەوە ، جۆنگکوک سەیری کرد..

جۆنگکووک: دابنیشە..
«فەرمانی پێ کرد»

ن/ت: خ خ.جیۆن توڕە دەبێت..

«خ.جیۆن پێی وتوە هەرگیز بوێری نەکات کە لەسەر جێگای منداڵەکانی دابنیشێت، ن/ت نایەوێ دابنیشێت چونکە دوای ئەو کارە خ.جیۆن کام شتەی خراپە بەسەری دەهێنێت»

جۆنگکووک: وتم دابنیشە..
«ن/ت لێوەکانی گەست و بە ترسەوە دانیشت، جۆنگکووک ڕۆیشت مەلهەمی هێنا و گەڕایەوە و لە بەرامبەر ن/ت دانیشت لەکاتێکدا هێشتان بێ کراسە..»

جۆنگکووک: دەستتم بدێ..
«ن/ت بە بێتاوانی سەیری کرد، جۆنگکووکیش بە نیگایەکی ساردەوە سەیری کرد، هێواش هێواش دەستی دێنێتە لای جۆنگکووک ، دەستی گرت پێش ئەوەی مەلهەمی لێ بدا، ن/ت لە ئازاردا ناڵەیەکی کرد»

ن/ت: ت تکایە ئازاری هەیە
«هیچ وەڵامی نەدایەوە»

ن/ت: ئ ئەم شتە چیە؟

جۆنگکووک: مەڵهەمە  برینەکانت چاک دەکاتەوە..

ن/ت: بەڕاست؟ خ خزمەتکارەکە هەرگیز باسی ئەمەی بۆ نەکردووم هەمیشە دەیگوت برینەکانم خۆیان چاک دەبنەوە..
«جۆنگکووک دووبارە سەیری کرد»

جۆنگکووک: بۆچی ئەوەندە گەمژەیت؟

«ن/ت سەری نزم کردەوە پێی وابوو کە جۆنگکوک قسەی ناشیرینی پێ دەڵێت، هەوڵی دەدا فرمێسکەکانی کۆنتڕۆڵ بکات»

ن/ت: من ببورە..
«جۆنگکووک زیاتر لە ڕووخساری ن/ت نزیک بوویەوە»

جۆنگکووک: بوەستە لەوەی بەردەوام بڵێی ببورە..
«ن/ت سەری لەقاند، هەردووکیان سەیری لێوی یەکتریان دەکرد»

ن/ت: ب بەڕێز جۆنگکووک دەتوانین یەکتر ماچ بکەین؟
«جۆنگکووک دوورکەوتەوە»

ن/ت: ت تۆ ناتەوێت ماچم بکەیت ؟

جۆنگکووک هەوڵی دەدا خۆی کۆنتڕۆڵ بکات..

جۆنگکووک: سەیرکە! تۆ ئێستا گەورە بوویت! واز لە ڕەفتاری منداڵانە بهێنە!

ن/ت سەری لەقاند..

جۆنگکووک: وە ماچکردن بۆ هەموو کەسێک نیە، پێویستە کەسێک ماچ بکەیت کە خۆشت دەوێ نەک من..

ن/ت: ب بەڵام تۆ ئەم شتەت بۆ دەستم بەکار هێنا..
«لەناکاو دەرگاکە کرایەوە ن/ت سەیری دەرگاکەی کرد و خێرا هەستایەوە و کڕنۆشی بۆ کەسەکە برد»

ویستن (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now