Parti 14 {سووربوونەوە}

1.7K 272 24
                                    

ڤۆت پێش خوێندنەوە وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم 🫶🏻
---------------------

ماچی نێوچاوانی کرد

ن/ت چاوەکانی دەتروکاند و سەیری جۆنگکووکی دەکرد ، سەری لێ شێوا بۆچی لە ناکاو ماچی کرد؟ جۆنگکووک دەستی کردەوە بە لێخوڕین، ن/تیش خەریکی نانخواردن بوو


لەکۆتایدا گەیشتنە ماڵەوە جۆنگکووک سەرەتا لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی و چووە ناو کۆشکەکە، ن/ت دابەزی و بەهێواشی چووە ناو کۆشکەکە

لەگەڵ چوونە ژوورەوەی بینی خ.جیۆن و لیسا و ڕۆزی هەموویان لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوون ، وەک ڕێزێک کەمێک چەمایەوە ویستی بڕوات بەڵام خاتوون جیۆن بانگی کرد!

خ.جیۆن: ن/ت وەرە ئێرە!

هاواری کرد ن/ت ڕاچلەکا و لە بەردەمیدا وەستا

خ.جیۆن زلەیەکی لێدا و ن/ت کەوتە سەر زەوی و دەستی بە شوێن زلەکەوە گرت، لیسا بە شۆکەوە هەستایەوە ڕۆزی بە بێزاری سەیریانی دەکرد خ.جیۆن توڕە بوو

خ.جیۆن: چۆن بوێری ئەوە دەکەیت لەگەڵ کوڕەکەم بێی ها؟ تۆ شوێنی خۆتت بیر چووە ها؟ سواڵکەری بچووک، ئەگەر جارێکی تر تۆ ببینمەوە لەگەڵ کوڕەکەم ، درێغی نابم لە پارچە پارچە کردنی جەستەت!

ن/ت هێشتان لەسەر زەوی بوو بە خراپی دەگریا، لیسا ویستی بچێتە لای بەڵام ڕۆزی دەستی گرت و بردیە ژوورەکەی خۆی

لیسا: بۆچی منت هێنایە ئێرە؟ ئەو دەگریا پێویست بوو بڕۆمە لای

ڕۆزی: مەڕۆ بۆ لای، گەر دایکم ببینێ تۆ یارمەتی ئەو دەدەیت ، لەو کۆشکە دەرت دەکا تەنانەت لە ژیانی ئۆپا'ش!
«لیسا هەناسەیەکی هەڵکێشا»

لیسا: بەڵام کەمێک دڕندە بوو لەگەڵیدا

ڕۆزی: ئاهـ لیسا وازی لێبهێنە ، ن/ت ڕاهاتووە ئەوە ڕۆتینی ڕۆژانەیەتی، جێی بهێڵە

*********

ن/ت هەستا و چووە ژوورەکەی "ژووری کۆگا" بە گریانەوە بوکەڵەکەی لەباوەش گرت، تێناگات بۆچی خ.جیۆن لێی دا، ئەو دەزانێت کە لەگەڵ جۆنگکووک هاتووە ئەی بۆچی وای کرد؟ هیچ کەس ناڕەزایی دەرنابڕێت بۆچی تەنها ئەو نەبێت؟

ڕۆژی دواتر

ن/ت خەریکی ئامادە کردنی گەرماو بوو بۆ خ.جیۆن ، تەواوی کرد و چووە چێشتخانە گوێی لە خ.جیۆن بوو بە تەلەفۆن قسە دەکات

خ.جیۆن: ئاهـ بەڵێ لە ڕاستیدا

-----

خ.جیۆن: همم منیش بیرم لەوە دەکردەوە کە جۆنگکووک و لیسا ببنە دەستگیراندار ، بەڵێ ئەوە باشە بۆ جۆنگکووک ئەوان زۆر لە یەکتر دێن

ویستن (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now