Parti 12 {هەستت بۆ دروست دەبێت}

1.8K 278 72
                                    

تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە
Please vote before reading
-----------------------------

ن/ت: ئەی تۆ هیچ کەسێکت خۆش دەوێ؟

تایهیۆنگ پێکەنی

تایهیۆنگ: هم دڵنیا نیم، بەڵام پێم وایە هەستم بۆ کەسێک هەیە
«زەردەخەنەی کرد»

ن/ت: بەڕاست؟ ئەو کچە کێیە؟

تایهیۆنگ: هم نهێنیە

ن/ت: ها؟ ناوی کچەکە نهێنیە؟
«تایهیۆنگ پێکەنی»

تایهیۆنگ: بۆچی ئەوەندە کیوتی ها؟ مەبەستم ئەوە بوو کە ئەوە جارێ نهێنیە کەی بووم بە خۆشەویستی پێت دەڵێم
«سەری لەقاند»

ن/ت: هاوسەرگیری لەگەڵ دەکەیت؟
«بە خۆشەویستیەوە سەیری کرد و پاشان سەری لەقاند»

تایهیۆنگ: بەڵێ هاوسەرگیری لەگەڵ دەکەم بەڵام ڕەزامەندی ئەو گرنگە ڕاستە ؟

ن/ت: بەڵێ، وە بۆچی ئەوت خۆشدەوێ؟

تایهیۆنگ: هم، ئەو بێتاوان و میهرەبان و بێهەڵوێستە، دەمەوێت زیاتر ئەو بناسم و دڵخۆشی بکەم، دەمەوێت لەگەڵیدا جیهان بگەڕێم

ن/ت: واو ئەو زۆر بەختەوەرە
«بەزەردەخەنەوە»

تایهیۆنگ؛ من بەختەوەر دەبم ئەگەر ئەو من قبوڵ بکات

ن/ت: بەدڵنیاییەوە ئەو تۆ قبوڵ دەکات، تۆ زۆر باشیت، دەزانی تەنانەت منیش خۆشمدەوێی

«ئەو وتی پێکەنی دڵی تایهیۆنگ لەگەڵ وشەی "خۆشمدەوێی" بە خێرایی لێی دەدا، سوور بوویەوە و سەری لەقاند و زەردەخەنەی کرد»

تایهیۆنگ: تۆ زۆر کیوتی
«وتی لەکاتێکدا قژی تێکدا»

--------------

جۆنگکووک و لیسا و ڕۆزی گەڕانەوە ، تایهیۆنگ لە ژووری دانیشتن سەیری تیڤی دەکرد، جۆنگکووک تایهیۆنگی بینی زەردەخەنەی بۆ کرد

جۆنگکووک: تای؟

تایهیۆنگ: بەڵێ؟

جۆنگکووک: ڕۆزی بانگت دەکات
«وتی و ڕۆیشت، تای برۆکانی تەسک کردەوە و بەرەو ژووری ڕۆزی ڕۆیشت، لە دەرگای دا، ڕۆزی دەرگاکەی کردەوە زەردەدەخەنەی بۆ کرد»

تایهیۆنگ: بۆچی بانگت کردم؟
«ڕۆزی زەردەخەنەی بۆ کرد»

ڕۆزی: ئاهـ تایهیۆنگ سەرەتا دابنیشە
«تای لەسەر جێگاکەی دانیشت»

ویستن (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now