ڤۆت پێش خوێندنەوە 🫶🏻
💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗💗--------------
جۆنگکووک: تۆ خەریکە دەسوتێیت
«وتی بە نیگەرانییەوە سەیری کرد، ن/ت هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو ، جۆنگکووک دەستی لە ڕوومەتی و نێوچەوانی دا، ن/ت خەریکە دەسوتێت بەهۆی تایە بەرزەکەیەوە»جۆنگکووک: دەرمانت خواردووە؟
«ن/ت سەری بە نەخێر لەقاند، جۆنگکووک ئاهێک هەڵدەکێشێت و هەستایەوە، هێشتان بەشی سەرەوەی لەبەر نەبوو، ن/ت ویستی هەستێتەوە
جۆنگکووک: لێرە بمێنەوە ئێستا دەگەڕێمەوە
«وتی و ڕۆیشت ، ن/ت سەرئێشەیەکی بەهێزی هەبوو بۆیە لەسەر جێگاکە پاڵکەوت ، جێگاکەی جۆنگکووک زۆر ئارامە
دوای چەند خولەکێک لەسەر جێگاکە خەوی لێکەوت
جۆنگکووک بە هەندێک دەرمانەوە بەناو کۆشکەکە دەڕۆیشت ، ڕۆزی ئەوی بینی و قسەی کرد
ڕۆزی: ئۆپا چی ڕوویداوە؟ ئایا تۆ باش نیت؟
جۆنگکووک لە شوێنی خۆی وەستا
جۆنگکووک: نا هیچ ڕووی نەداوە، ئەی تۆ بۆ کوێ دەچیت؟
ڕۆزی: زانکۆ
جۆنگکووک: همم
ڕۆزی: بەڵام ئۆپا بڵێ ن/ت خواردنی بەیانیت بۆ ئامادە بکات لەڕاستیدا دایک و باوکم ڕۆیشتنە گەشت بەهۆی کارەوە وتی ئاگادارت بکەمەوە وە لیسا'ش ڕۆیشتەوە ماڵەکەی
جۆنگکووک سەری لەقاند و ڕۆیشتە ژووری نوستنەکەی، بینی ن/ت خەوی لێکەوتووە پەڕۆی لەسەر نێوچاوانی ن/ت دانا ، لێی نزیک بوویەوە دیسان پلەی گەرمی پشکنی، ئاهێک هەڵدەکێشێت و ڕۆیشتە چێشتخانە و شۆربای بۆ ئامادە کرد و هاتەوە، هەوڵی دەدا ن/ت لەخەو هەستێنێ،
ن/ت بە هێواشی چاوەکانی کردەوە و بەبێ هێزی لەسەر جێگاکە دانیشت بە چاوی ماندووەوە سەیری کرد
جۆنگکووک: ئەمە بخۆ..
وتی بە نیشاندانی شۆرباکە
YOU ARE READING
ویستن (کۆتایی هاتووە)
Actionن/ت هەتیوێکە کە لەلایەن خێزانی جیۆنەوە بەخێوکراوە و خزمەتکارە لەوێ، خزمەتکارێکە کە جیهانی دەرەوە ناناسێت، خێزانی جیۆن پێیان وتوە گەر بێت و هەڵەیەکی بچووک بکات دەیکوژن.. جۆنگکووک گرنگی بە ن/ت نادات وە پێیوایە ن/ت تەنها ئاست نزمێکە کاتێک ن/ت تەمەنی ١٠...