P .1

206 36 46
                                    


چیرۆکێکی تەواو جیاواز و سەرنج ڕاکێشە تەنها خوێنەری پارتی یەک و دوو بە ئیتر من داوات لێ ناکەم خوێنەربیت ئەوی تری خۆت ئەیخوێنیتەوە دڵنیابە!

*************************

.

.

.

جادوگەرەکە لە بەردەم قاڵبێکی گەورەی پڕ لە خوێن کە لەسەر ئاگرێک دانرابوو وەستابوو، بەردەوام ئەکوڵا
بە دەنگی بەرز وتەی سەیری بەسەردا ئەخوێند هەموو میوانەکان ئەترسان لەو باردۆخە
.... ڕێوڕەسمەکە هێشتا ماویەتی!

خزمەتکارەکە سینەکەی بردە بەردەمی
( ئێسکی ئاژەڵی لەسەر بوو )

دەستی کرد بە شکاندنی ئێسکەکان لەسەر خوێنە کوڵاوەکە، هێشتا درێژەی بە قسەکانی ئەدا

" ئااااپاااااائااااانیتاشاااااا "

شتانێکی زۆر سەیری ئەوتەوە هیچکام لە میوانەکان سەریان لێ دەرنەئەکرد بەڵام جادووەکە کاری کرد!
لەکۆتاییدا ئەوەی پاشا ئەیویست پێی گەشت

" ڕۆحی شاژنــ "

ڕۆحەکە هاتە سەر ئاسمانی کۆشکەکە بە چاوی تۆڕەییەوە لە هەمووانی ئەڕوانی بەتایبەتیش پاشا

بەڵام پاشا ئەوەنە دڵخۆشبوو بە بینینی وەک مناڵ بازی ئەدا تا بەرزبێتەوە بۆلای ،خەڵکەکە ترساو و پەشۆکاو بوون خەریکبوو فەوزا دروست ئەبوو لەو جوڵە هەڵەشانەیان تا ڕۆحی شاژن هاتە قسە!

هاوارەکان گیرسانەوە
بێدەنگیەک دەمی کێشایە سەر تەواوی بەردەرگەی کۆشکـ ( شوێنی ڕێوڕەسمەکە )

" خوێن و ئێسکەکانم ئەوێتەوە " بە دەنگێکی ترسناک وتی.

ڕۆحەکە ڕۆشت ئاگرەکە کوژایەوە جادووگەرەکە بێ هیوایانە لە پاشای ڕوانی

" شاژن ئێسک و خوێنی خۆی ئەوێتەوە ئەم ئێسک و خوێنەی پێ قەبوڵ نیە " پاشان سەری چەماندەوە بۆ خوێندنەوەی خوێنە کوڵاوەکـە

پاشا کە بێ هیوا بوو شمشێرەکەی دەرکێشا ویستی بە یەک لێدان تۆڵەی ئەو هیوا بەخشین و نائومێدییەی بکاتەوە

ئاخر هەر جادوگەرەکە بوو هیوای بە پاشا بەخشی ئێستە کە بێ هیوا بوو هەمووی بە ئەستۆی ئەوە

بەڵام وەستــا ،جادوگەرەکە بە قسە لەناکاوەکە وەستانـدی

" کچێکی پرچ سپی خوێن و ئێسکی شاژنی هەیە
سیحرەکە لەناو ئەوە بۆیە شاژن داوای ئەوی کرد "

پرچ بەفرینWhere stories live. Discover now