P .5

77 22 3
                                    

جۆنگکوک بە دەموچاوە گرژەکەی ڕووی لە تایهیۆنگ کرد وتی

" ئێستە چی بکەین؟! "

تایهیۆنگ بێ ئەوەی وەڵامی بیاتەوە ڕۆشتە لای دارێکی بەرز سەرەتا چەند لەقەیەکی یا لە لقەکەی تا بزانێت هێندە قایمە بتوانێت ڕایگرێت نەوەکا ئەو خۆی پیا هەڵواسێت و لقەکە بشکێت

ئەویش وەک ئەوان شوێنەکەی زۆر پێ نامۆ بوو ئەبوایە لە هەموو شتێک دڵنیا بێتەوە پێش تاقیکردنەوەی

قاچەکانی لە قەدی دارەکە گیر کرد پاشان دەستی کرد بە ڕۆشتن بۆ سەرەوەی دارەکە

سەرنجی دا لقی دارە گەورەکان وەک سەقفێک بەسەر خاکەکەوە وەستاون ناهێڵن تیشکی خۆر بێتە ژوورەوە بۆیە هەمیشە وەک شەو وایە بۆ ئەوانەی خوارەوە
هەتا چاویشی بڕی ئەکرد هەر ئەو دیمەنەی ئەبینی بەڵام لە بەشی باکور ورد بوویەوە لوتکەی شاخێکی بینی بە حاڵ و نا حاڵ دیار بوو

سەری شاخەکە هەڵمی لێوە دەر ئەهات بەڵام تایهیۆنگ وا هەستی کرد کە دووکەڵی ئاگرە خێرا هاتە خوارەوە وتی

" هیچ نیشانەیەکی مرۆڤم نەدی تەنها لوتکەی شاخێکم دیت، هەستەکەم ئەگەر کەسانێک لەم جیهانە بووینیان هەبێت ئەبێ لەوێ بن کەواتە با بڕۆینە ئەوێـ "

پاشان سەیری ڕوخساری ئەو دووەی کرد تا بزانێت ئەڵێن چی؟

جۆنگکوک خۆی توڕە کردەوە

" تۆ هەمیشە لەسەر بنەمای هەستەکانت بڕیار ئەدەی هەر بەوهۆیەشەوە ئێمە ئێستە لەم باردۆخەین "

" ئەگەر تۆ ڕێگەیەکی باشتر ئەخەیتە پێشمان ئەوە من لاریەکم نیە دەی بڵێ بزانم چی لە مێشکتە "

" هەر لێرە ئەمێنێینەوە تا دەرگەی ئاوێنەکە بە ڕووماندا ئەکرێتەوە "

" نابینی ئاوێنەکە ڕەش بووە؟ واتە ئیتر ناکرێتەوە، ئێمە ئەڕۆین تۆش بۆخۆت بەڕێی ئاوێنە شکاوەکەتەوە بووەستە "

تایهیۆنگ قسەکانی کرد پاشان دەستی ئیلینی گرت بەدوای خۆیدا ڕایکێشا تا بڕۆن بەڵام جۆنگکوک دەستەکەی تری ئیلینی گرت نەیهێشت بڕۆن

" کچەکە بۆ کوێ ئەبەی؟! "

تایهیۆنگ بیرێکی کردەوە وتی

" ئەو خۆی بڕیار ئەدات لەگەڵ کاممان یەت "

دوای ئەو قسەیە هەردووکیان سەیری ئیلینی-ان کرد چاوەڕێی وڵامی ئەو بوون

ئیلینی بیریکردەوە ( ئەو کوڕە توڕەیە زۆر مەترسیدارە بە چاوەکانی خۆم بینیم چی کرد لە پیاوانی لادێکەمان وە زۆریش ڕەق بوو لەگەڵم ئەمی تریان سەرەتا ژیانی ڕزگار کردم دواتریش لەبەر من هاتە ئەم جیهانەوە بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئیتر متمانەی پێ بکەم باشترین شت بۆ من ناکۆکی نێوان ئەم دوو کوڕەیە چونکە هەتا ئەوان ناکۆکبن کەسیان ناهێڵێت ئەوی تر زیانم پێ بگەیەنێت "

پرچ بەفرینWhere stories live. Discover now