P .2

86 24 51
                                    

خەڵکی لادێکە هەموویان لە دەوری کۆمەڵە بریندارەکان کۆبونەوە بەتەواوی توشی شڵەژان هاتن

بەهەر حاڵێک بووبێت زامدارە زیندوەکانیان بردە لای پزیشکی لادێکە

شین و هۆڕ سەری هەڵدا خەڵکەکە بە کوڵ ئەگریان ئەو ژنانەی پیلانیان بۆ ڕادەستکردنی ئیلینی دائەنا ئێستە بەسەر تەرمی کوڕ و هاوسەرەکانیانەوە دڵیان شەقی بردوە سینەیان هەڵبروسکاوە هەستی تۆڕەیی، پەشیمانی زۆر هەستی تێکەڵاو دایگرتبوون

پزیشکەکە کوڕێکی گەنج بوو لە سییەکانی تەمەنی بوو وتی

" ئەرێ چ دڕندەیەک ئەم خەڵکەی والێکردووە؟! "

بریندارەکان بە شەرمەوە چاوێکیان لە یەک کرد دانەیەکیان بە دەنگێکی پڕ لە ژان وتی

" ئێمە بەس ویستمان بگەین بە پاداشتی پاشا "

سەری داخست ئەوەی تەنیشتی درێژەی پێدا

" کوڕێکی سەرسەری بوو سەرەتا هەڕەشەی کرد کە ئیلینی بەینە دەستی ئێمەش بەرهەڵستیمان کرد تا ئیلینی لای خۆمان بهێڵینەوە و سەلامەت بێت "

جیمین ئەیزانی ئەوان ئەیانەوێ شەرمەزاریەکەیان بەردەپۆشکەن ئەگەرنا هەموویان ئەیانزانی بە ڕادەستکردنی ئیلینی پاشا ئەیکوژێت

بەس خۆی پاراست لە هەموو وڵامێکی نەرێنی سەرو ملی بریندارەکانی پێچایەوە ڕۆشتە بەردەرگەی نەخۆشخانەکەی

نەخۆشخانەکەی هەر ماڵێکی ئاسایی بوو بەڵام چونکە دکتۆری لێبوو ناونرابوو نەخۆشخانە

جیمین درکی بە شتێکی گرنگ کرد
شتەکان قوڵ ئەکرێنەوە ئینجا واتایان پێ ئەبەخشرێ

هەر لەوکاتە پوری ئیلینی گەشتەوە لادێکەیان تازە لە شارێکی نزیک سنوری وڵات گەڕابووەوە یەکڕاست ڕێگەی ماڵی ئیلینی گرتەبەر

هەستی کرد شتێکی نائاسایی لە گوندەکە ڕویداوە ماتی خەڵکەکە دەری ئەخست باردۆخ باش نیە

پاشان یای بەلای گۆزە شکاوەکەی کە ئیلینی لەکاتی ڕاکردنەکەی فڕێی دایە سەر زەوییەکە

بەڵام دیقەتی نەدا درێژەی بە ڕێگەکەی دا تا گەشتە بەردەم ماڵەکەی جیمین

جیمین-ێکی خەمباری بینی ئاگرێکی کردبووەوە لە بەردەمی دانیشتبوو پڕ بە سینەی لە دوکەڵی ئاگرەکەی بۆن هەڵئەگرت

پوری ئیلینی-ش لە تەنیشتی دانیشت خەندەیەکی ماتی بۆ کرد وتی؛

" جیمین باشی؟ "

پرچ بەفرینWhere stories live. Discover now