S.2 P.2

28 9 4
                                    

جۆنگکوک شمشێرەکەی بەرز کردەوە تا ‌ئاستی پڵنگەکە

بە هەموو هێزی هاواری کرد و بەرەو ڕووی چوو

بەڵام پڵنگەکە بە یەک چەپۆک فڕێیدایە سەر کریستاڵەکان
ناڵەیەکی کرد دەستی بۆ پشتی برد، هێشتا چاوەکانی بە توندی قوفڵ کردبوو، بورایەوە

بڵنگەکە نزیک بوویەوە لێی، ئەیویست بیکوژێت قاچی خستە سەر قەفەسەی سینگی

لامکردەوە بۆلای ئەو ڕێگەیەی لێیەوە هاتمە ئێرە، تایهیۆنگم بینی بە لقێکی ئاگرەوە ترس هەموو جەستەی داگرتووە

یەکەم شت کە کردی هاوارێکی بەرز بوو تا سەرنجی پڵنگەکە ڕاکێشێت لە جۆنگکوک دوورکەوێتەوە

کە پڵنگەکە ئەوی بینی ئاگری لەدەستە نرخەی ئەکرد لە ژێر ددانە جیڕەکانییەوە

تایهیۆنگ خێرا بۆ لای من هەڵهات، لە تەنیشتم وەستا ئاگرەکەی وەک قەڵغانێک لە بەردەممان ڕاگرت

" چۆن وێرات؟! "
بە پەشۆکانەوە پرسیم

"بیرم کردەوە ئەو ڕەنگی شینە واتە سەهێۆڵ لەناو جەستەی هەیە، بە بوونی ئاگر سەهۆڵەکە ئەتوێتەوە

ئەزانم بیرۆکەیەکی خراپە بەڵام ئەبوایە شتێکم بکردایە "
وتی کاتێک هێشتا بە ترسەوە سەیری هەنگاوەکانی پڵنکەکەی ئەکرد

"واوو بەڕاستی بیرۆکەیەکی باشە بەڵام وابزانم جۆنگکوک خراپ بریندار بووە ئەبێ خێرا بیبەینە دەرەوە "
خێرا ئاگادارییەکەم پێدا

" باشـــە "

بڵنگەکە ڕێک لە بەردەممان وەستا بە ڕقەوە لێی ئەڕوانین بەڵام نەشی ئەتوانی لەوە زیاتر بێتە پێشەوە من و تایهیۆنگ بە هەنگاوی هێواش ڕۆشتینە لای جۆنگکوک

بینیم زۆر بە قوڵی بریندار بووە، پارچەیەک ئەڵماسی تیژ لە شێوەی چلورە چەقیبوو بە پشتیدا

ئاگرەکەم لە تایهیۆنگ وەرگرت ئەویش جۆنگکوکی لەکۆڵ کرد بە ئاگاییەکی زۆرەوە لە ئەشکەوتەکە ڕۆشتینە دەرەوە

هەروەها بەڕاستی بیرۆکەکەی تایهیۆنگ زۆر باش بوو، پڵنگەکە نەیتوانی لێمان نزیک بێتەوە ئێمە بە پارێزراوی هاتینە دەرەوە ئەوکاتە ڕەشەباکە نەمابوو سەیرێکی لایەکەی تری ئەشکەوتەکەم کرد بینیم ئاوی لێوە هەڵ ئەقوڵێت و ڕێچکە ئەگرێت بەرەو دارستانەکە درکم کرد بەوەی ئەو ئاوە گەرمەی ڕووبارەکە لێرەوە سەرچاوەیی گرتووە

لەگەڵ هەموو ئەمانەشا شتێکی سەرنج ڕاکێش بوو چونکە یەکێک لە داستانە بەناوبانگەکانم بە چاوی خۆم بینی

پرچ بەفرینWhere stories live. Discover now