P .3

83 22 13
                                    

پاشا هاتە ژووری جادووگەرەکە، ژوورێکی تاریک دەنگی سەیر وەک ئاوازی سەر لێوی شەیتان هەڵئەهاتە بن گوێی

پەڵەی ڕەش و نیلی لە هەوای تاریکی ژوورەکەیا ئەبینرا وەک تارمایی خێرا ون ئەبوون، پاشا ترسێکی سەیر سەراپای لاشەی داگرت پەردەکەی بەردەمی لابرد جادووگەرەکەی بینی جەستەی بوکەڵەیەکی پێیە کە ئەنوسێت

هەرکە جادووگەرەکە هەستی بە بونی کەسێک کرد لە ژوورەکە خێرا سەری هەڵبڕی بە بینینی پاشا شۆک بوو خێرا بووکەڵەکەی دەستی خستە ژێر مێزەکەی تا بیشارێتەوە ئەوەش زیاتر پاشایی خستە گومانەوە

جادووگەرەکە دەستەکانی لەسەر کڵاوەی ئەژنۆی دانا پشتی تا کەمەری چەماندەوە وتی؛

" چی پاشایی وڵاتی هێناوەتە ئێرە؟! "

پاشا بە مۆڕەوە سەیرێکی توندی پێ بەخشی وتی

" ئەمەوێ بزانم کە کچەکەیان هێنا بەنیازی چی بکەیت؟ "

" ئەهااا .. واتە پاشا ئەیەوێ هەنگاوەکانی کارەکە بزانێت

بەچاوان، ئێستە هەموویت بۆ ڕوون ئەکەمەوە "

پاشا لەسەر کورسیەک دانیشت جادووگەرەکەش هەندێک تۆزی هێنا لەناو دەستەکانی سوڕاندیەوە پاشان فڕێییایە بنمیچەکە

بنمیچی ژوورەکە وەک شاشەیەکی سینەمایی لێ هات هەموو قسەیەک کە لە دەمی جادووگەرەکە ئەهاتە دەرەوە ئەبووە ئەکتێک تێیدا

" کچێک بە پرچێکی سپی تا سەر شانی توشی سیحرێک هاتووە .. جۆرە سیحرێکی دەگمەنە پانزە ساڵ پێیش ئێستە کراوە

پاشای مەزن لەوانەیە وابزانیت بەس من جادووگەرێکی زیرەکم بەڵام ئەبێت بزانیت من هەر جادووگەر نیم لەچاو ئەو کەسەی جادووە بنچینەییەکەی کردووە

ئەو جادووگەرە ئاشقی شاژن بوو پێش ئەوەی ببێتە هاوسەری تۆ

کە شاژن هاوسەرگیری کرد، جادووگەرەکە بڕیاریدا تۆڵە بکاتەوە بە کوشتنی شاژن بەڵام دڵی نەهات لەبری ئەوە لقێکی لە ڕۆحی شاژن جیاکردەوە خستیە جەنسەتی کچێکی بچوکەوە

جادووەکە ئەوەنە بەهێز دای لە سەری کچە مناڵەکە تا گەشتە ئەو ڕادەیەی پرچی سپی بوو

ئێستە ئەمەوێ لەو لقە ڕۆحەوە ڕۆحی شاژن بهێنمەوە ناو جەستەی "

پاشا بە ئەو دیمەنانەی سەقفەکە حەپەسابوو بە دیقەتەوە لە ساحیرەکە ورد بوویەوە وتی

" تۆش ئەگەیت بە پاداشتی خۆت دڵنیابە "

پاشا زەردەخەنەیەکی گەورەی لەسەر ڕوخساری دروستکرد پاشان ڕۆشتە دەرەوە جادووگەرەکەش بە شێوەیەکی شەیتانی پێئەکەنی پێیەوە دیار بوو گاڵتەی بە ئەقڵی پاشا ئەهات

پرچ بەفرینWhere stories live. Discover now