P .6

69 20 9
                                    


.

.

.

ئیلینی بە ئاگا هاتەوە بینی شەو داهاتووە ئاگرێک لە بەردەمی کراوەتەوە جۆنگکوک دوو پارچە گۆشتی کردبوو بە شمشێرەکەیەوە لەسەر ئاگرەکە ڕای گرتبوون

پاشان چاوێکی بۆ تایهیۆنگ دا بەڵام ئەوی نەبینی

" هاوڕێکەت لە کوێیە؟! "

سەری هەڵبڕی چاوەکانی کز کردەوە وتی

" هاوڕێی چی؟ کوڕێکی خراپ بوو .. ڕۆشت "

ئیلینی بەو هەواڵە زۆر دڵگران بوو ئاخر ئەو ئەیویست هەردووکیان لەگەڵی بن یان هیچکامیان بۆیە پەلە هەستایە سەر پێ

" بۆچی هێشتت بڕوات؟ با خێرا بڕۆین بە شوێنیدا "

جۆنگکوک بە بێزاری سەرێکی بادا

" ئەو نەڕۆشتووە تەنها گاڵتەم پێ کردی "

" وابزانم گاڵتەش کات و شوێنی خۆی هەیە بەڕێزی خانەدان "

کوڕەکە بێزار بوو ئەوە یەکەم جاری بوو گاڵتە لەگەڵ کچێک بکات کەچی بەو شێوەیە وڵامی دایەوە

ئیلینی دانیشتەوە لە شوێنی خۆی هەر چاوەڕێی تایهیۆنگ بوو بەڵام هەر نەگەڕایەوە

ئەو دووە بە تەنها بوون هەردووکیان هەستیان بە شەرم ئەکرد بەتایبەت کاتێک بچوکترین جوڵە دەنگدانەوەی ئەبوو لە دارستانەکەیا ئیدی هەناسە دانیشیان سنوردار بوو

جۆنگکوک تەواو بوو لە برژانی گۆشتەکە بۆیە هێنایە خوارەوە خستیە سەر تاشە بەردێک

" بیخۆ دەی "

ئیلینی بە قێزەوە سەیرێکی خواردنەکەی کرد وتی

" چۆن خواردنێکی ئاوهات بۆ ئەخورێت؟! "

" تۆ گۆڕەپانی جەنگت نەبینیوە بۆیە هێندە بەنازی ئەگەر بۆ پارچەیەک خۆراک ئەپاڕایتەوە بەڵام نەئەبوو .. "

ئیلینی چاوەکانی بچوک کردەوە وەک تەرکیز کردنێک پاشان وتی

" بۆچی جەنگ؟! "

" چونکە لە وڵاتی خۆت لە شەقامەکانیش شتێکت هەر چنگ ئەکەوێت بەڵام کە ئەڕۆیت بۆ جەنگ تەنها بەشی ماوەیەکی کاتی ئازوقە ئەبەی کە کاتی جەنگەکە درێژ بوویەوە ئەوکات بێ خواردن ئەکەوین هەموان بە سکی برسی ئەڕۆینە شەڕەوە کە لە شەڕیش تەواو ئەبین لە باتی پاداشتی کەمێک خواردن ئەبێت بە پێ هەتا وڵاتی خۆمان بێینەوە بە سکی برسی لە ڕێگەی گەڕانەوەمان چەند کەس بەهۆی برسێتی گیانی دەرئەچێت یان بریندارەکان ئەبورێنەوە لە بێ خوێنی بەناچاری جێیان ئەهێڵین ... "

پرچ بەفرینWhere stories live. Discover now