S.2 P.4

26 6 0
                                    

بە چاوی سوری پڕ لە توڕەیی پرسی
" کێ باوکمی کوشت؟! "

" نەوەی دوپشک "
نامجون وڵامی دایەوە

" ئەمزانی ئەو جادووگەرە فێڵەبازە شتێکی لەژێر سەرە بەڵام لەو باوەڕە نەبووم بەو ئاسانیە چۆک بە باوکم دابات "

" نەک هەر باوکت، ئێستە دەستی گرتوە بەسەر تەختی پاشایەتی و وڵاتی بە تەواوی خستوەتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە، دەستی داوەتە تاڵانی سەروەت و سامانی خەڵک "

تایهیۆنگ و ئیلینی تەنها گوێیان ئەگرت ...

" جارێکا با بڕۆینەوە سەیرێکی باردۆخی پایتەخت بکەم ئەوکات پلانێک دائەڕێژین "

نامجون سەری بە واتای گوێڕایەڵی دانایەوە

بە خوێندنی جادوویەکی تایبەت ئاوێنەکەی لە بەردەمیان سەوز کردەوە وتی

" دەی بڕۆنەوە جیهانی خۆتان "

پاشان دەستی خستە ژێر عاباکەیەوە فلوتێکی دەرکێشایە دەرەوە

خستیە ناو دەستی ئیلینی-ەوە وتی

" توانای ژەنینی فلوت لە چاوەکانتدا ئەبینم ،هەرکات پێویستان بە یارمەتی هەبوو بە ژەنینی ئەم فلوتە بانگم بکەن

بەڵام لە بیرتان نەچێت تا خۆتان بەسەر کۆسپەکاندا نەڕۆن کۆتاییان پێ نایەت "

ئیلینی بە خەندەوە سەری سەری بۆ لەقاندەوە

تایهیۆنگیش هاوکاری جۆنگکوکی کرد تا بێنە دەرەوە لە ئاوێنەکەوە

یەکەم هەنگاویان نایەوە ناو جیهانی ڕاستی

شنەیەک لە باکورەوە هەڵی ئەکوتایە سەریان بۆنی کێڵگەی گوڵەکانی ئەهێنا

ئیلینی یەکسەر ویستی ڕاکاتەوە بۆ لادێکەی خۆیان تا بزانێت جیمین و پوری باشن؟

بەڵام کە باردۆخی جۆنگکوکی بینی نەیتوانی جێیبهێڵێت
سەیرێکی شاخەکانی کرد دڵنیا نەبوو لەوەی جارێکی تر ئەتوانێت بڕواتەوە ئەو لادێیەی نێوان ئەو دوو شاخە ،لە کۆتایدا دەستی بە واتای ماڵئاوایی لەقاند پاشان خێرا ڕۆشت تا بگاتەوە بەو دووەی تر

دەربارەی نامجون ئەو زیاتر پێیخۆش بوو بێت و جادوگەرەکە کە ناسراوە بە ( نەوەی دوپشک)بکوژێت

بەڵام ویستی ئەم ئەزمونە بۆ شازادە جۆنگکوک دابنێت بۆیە خۆی لە ناو جیهانی ئەفسون مایەوە

.

.

.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Apr 28 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

پرچ بەفرینWhere stories live. Discover now