P .4

77 21 9
                                    

نامجون پەڕۆیەکی بە دەمیەوە پێچابوو مشتێک تۆزی کردە بەردەمیان، تۆزەکە بڵاو بووینە ڕۆشتە دەم و چاویاندا، خۆیشی دەستی ئیلینی گرت کەمێک دورکەوتنەوە

تۆزەکە ژەهراوی بوو خەڵکەکەی گێژ و وڕ کرد بەڵام بەس نەبوو بۆ لەکۆڵکردنەوەیان دوای دە سانیە تۆزەکە نیشتە سەر زەوییەکە ئەوانیش دوبارە کەوتنەوە شوێنیان

دەستی ئیلینی گرتبوو بەدوای خۆیدا ڕای ئەکێشا تا گەشتنە چەقی دارستانەکە

دوبارە ئاوێنەکەی لە بەردەم ئیلینی ڕاگرت وتی

" خێرا بڕۆ ژوورەوە کاتمان نیە ئەمە کۆتا هەلە بۆت "

ئیلینی لە ئاوێنەکە ورد بوویەوە هەتا زیاتر لێی ورد ئەبوویەوە دیمەنی ئاوێنەکە لەپێش چاوی ئەگۆڕا وەک تێکەڵەیەکی ڕەنگی لێ ئەهات

لەوکاتەی ئیلینی خەریکی تەماشاکردنی ئاوێنەکە بوو نامجون دوو کوڕی بینی

بێگومان تایهیۆنگ و جۆنگکوک بوون خێرا دەستیان کرد بە ڕاکردن بەرەو لای ئەمان

بێ هیوا بوو لەوەی ئیلینی بڕواتە ناو ئاوێنەکە بۆیە خۆی پاڵێکی پێوەنا خستیە ناوەوە

ویستی ڕاکات بەڵام زۆر درەنگ بوو تایهیۆنگ شمشێرەکەی لەسەر ملی ڕاگرت

جۆنگکوک دەستی بردە ناو ئاوێنەکەوە

پەشۆکا کاتێک دەستی بەر هەوایەکی نائاسایی ئەکەوت لەودیوی ئاوێنەکەوە

نامجون کە شمشێرەکە لەسەر گەروی بوو بە قورسی قسەی بۆ ئەکرا

" تازە ئەو ناتوانێت بێتەوە ئەم جیهانە ئەوە تاکە ڕێگە بوو بۆ ڕزگارکردنی "

جۆنگکوک و تایهیۆنگ چاوەکانیان تا کۆتا ئاست کرایەوە، جۆنگکوک خێرا ویستی دەستی دەربێنێتەوە بەڵام نەیتوانی دەستی گیربوو لە نێوان دوو جیهانی جیاواز

تایهیۆنگ ساتێک تێڕاما پاشان وتی

" با بڕۆینە ژوورەوە "

زۆریش بە متمانە بەخۆبوونەوە وتی

جۆنگکوک وتی

" ئەوە تۆ شێت بوویی یان چی؟! "

" نا زۆر بەڕاستمە با بڕۆین "

لەقەیەکی یا لە پشتی جۆنگکوک و خستیە ژوورەوە خۆشی کەمکەم شمشێرەکەی سەر گەرووی نامجونی لائەیا تا ڕۆشتە ژوورەوە

نامجون سەیری لە ئەقڵی ئەو کوڕانە لێ ئەهات ئاوێنەکەی هەڵگرت کێشای بە زەویەکەیا تا ورد و خاش بوو، پێیوابوو ئیتر ڕێگەیەک بۆ گەڕانەوە نەمااا!!

پرچ بەفرینWhere stories live. Discover now