Parti - 3 -

806 129 318
                                    



دوای یەک مانگ :-

Y/N POV:-

مانگێکە هاوسەرگیریم لەگەڵ جۆنگکووک کردووە ، دواین جار کە قسەمان کرد یەکەم ڕۆژی هاوسەرگیریمان بوو ، لەو شەوەوە تا ئێستا من پشتگوێ دەخات، بەیانیان زوو دەڕواتە کارەکەی و شەوانیش درەنگ دەگەڕێتەوە ، هەموو ڕۆژێک چاوەڕێی دەکەم کە زوو بێتەوە ماڵەوە تا بەیەکەوە ژەمی ئێوارە بخۆین، جارێک هەوڵم دا کە قسەی لەگەڵ بکەم بەڵام یان پشتگوێم دەخات یان خۆی لێم بە دوور دەگرێت، هەندێک جار پرسیار لە خۆم دەکەم بۆچی وەک هاوسەرەکانی تر نین؟ منی خۆش ناوێت یان هەڵەیەکم کردووە؟

وەک هەموو بەیانیەک زوو لە خەو هەستاوم تا نانی بەیانی بۆ جۆنگکووک ئامادە بکەم ، بەهۆی بیرکردنەوەکانم دەستم سووتا ، بەردەوام بووم لە چێشتلێنان لەکاتێکدا دەستم بە ڕادەی دۆزەخ ئازاری هەبوو،

قاپەکانم لەسەر مێزەکە دانا گوێم لە هەنگاوەکانی بوو لەسەر قادرمە دەهاتە خوارەوە

سەرم بەرز کردەوە بینیم جۆنگکووک لەسەر پلیکانەکان دێتە خوارەوە لەکاتێکدا تیشێرتێکی ڕەش و پانتۆڵێکی ڕەشی لەبەردایە وەک هەموو جارێک قۆز دەردەکەوێت

نزیک پلیکانەکان بوومەوە بەڵام ئەو ئاگای لە من نەبوو سەیری مۆبایلەکەی دەکرد ، زەردەخەنەم کرد

ن/ت: بەیانی باش! نانی بەیانیم ئامادەکردووە با بیخۆین..

جۆنگکووک: بە بینینی تۆ ئارەزووی خواردنم لەدەستدا..
(بە تۆنێکی نزمەوە گووتی و بەرەو لای دەرگاکە ڕۆیشت و پێڵاوەکانی لەپێ کرد و ڕۆیشتە دەرەوە)

ئەو قسەیە ئازاری دام، ئایا ئەوەندە ڕقی لێمە؟ پێم وابوو هەستی بۆ من هەیە بۆیە بە هاوسەرگیریەکە ڕازی بوو بەڵام من بە درۆ دڵی خۆم خۆش دەکرد، هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی دڵی بەدەست بهێنم ، بۆ ناتوانێ هەموو ئەو هەوڵانە ببینێت کە من دەیدەم بۆ پەیوەندیەکەمان؟

گرنگیم بە دەستە سووتاوەکەم نەدا لەبری ئەوە بڕیارمدا ماڵەکە پاک بکەمەوە ، لە ڕێگادا بووم بۆ ژووری میوان کە من لێی دەخەوم بەڵام وەستام تێبینیم کرد دەرگای ژوورەکەی جۆنگکوک کراوەتەوە

ڕۆیشتمە ژوورەکەی و گڵۆپەکانم داگیرساند ، جۆنگکوک ڕێگام پێ نادات بێمە ژوورەکەی ، سەیری دەورووبەرم کرد سەرسام بووم بە ژوورەکەی پاک و خاوێن و ڕێک و پێک بوو وەک ژوورەکەی من نەبوو ، لەسەر جێگاکە پاڵکەوتم ، لە جێگاکەی من ئاسوودەترە ، ماوەیەک سەیری سەقفەکەم دەکرد چاوەکانم داخست و کەوتمە ناو خەوەوە .

———-

Jung kook pov :-

پشتم بە ئۆتۆمبێلەکەم دادابوو زووزوو سەیری سەعاتەکەی دەستم دەکرد بە بێزاری ، نزیکەی ٣٠ خولەکە لە دەرەوەی فڕۆکەخانە وەستاوم ، دەبێ ئێستا فڕۆکەکەی گەیشتبێت بۆچی وا دواکەوت؟ سەیری دەورووبەرم دەکرس تا گوێم لە دەنگێکی ناسک و ئاشنا بوو

خۆشەویستی ساختە  (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now