Parti - 40 -

795 132 1K
                                    

چێژ لە خوێندنەوەی ببینە🖤

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


چێژ لە خوێندنەوەی ببینە🖤.

𓃹𓃹𓃹𓃹𓃹𓃹𓃹𓃹𓃹𓃹𓃹𓃹𓃹𓃹𓃹

ن/ت پۆڤ:-

چاوەکانم کردەوە کاتێک تیشکی خۆر لە پەنجەرە شوشەکەوە دەهاتە ژوورەوە

چوومە باڵکۆنەکە لەکاتی باوێشکدا خۆم دەکێشا

سەرنجم دا کەسێک لە نزیک ئۆتۆمبێلێک وەستابوو لەبەردەم ماڵماندا

چاوەکانم دەخوراند چاوەکانم تەسک کردەوە کاتێک سەیری کەسەکەم دەکرد بەڵام بە ڕوونی نەمدەبینی چونکە چاویلکەکەم لەچاو نەبوو

نزیکتر بوومەوە لە باڵکۆنەکە خەریک بوو بیناسمەوە

جۆنگکووک چی دەکات لێرە؟

چاویلکە خۆرەکەی داکەند و پشتی بە ئۆتۆمبێلەکە دادابوو سەیری منی کرد

هێواش هێواش دوورکەوتمەوە و ڕووم کردە پشتەوە بۆ ئەوەی بڕۆمە ژوورەوە

تێبینیم کرد بیجامەی BT21 م لەبەردایە

دەستم لە قژم دا گازم لە لێوم گرت و ڕووم کردە جۆنگکووک

ئەو پێدەکەنی ، واتا منی ئاوا بینیوە؟ بە شەرمەزاریەوە دەموچاوم شاردەوە و بەرەو دەرگاکە ڕامکرد

پشتم بە دەرگاکە دادا و بە قورسی هەناسەم هەڵمژی ، شەقێکم لە نێوچاوانم دا

بڕیار بوو کەسایەتی خۆم بگۆڕم بەرامبەری ئەویش بەم شێوەیە منی بینی؟

ژیانی خۆمم وێران کرد

خێرا جلێکی شیاوم لەبەر کرد و ڕامکردە خوارەوە

[دینگ دۆنگ]

لە پلیکانەکاندا دەهاتمە خوارەوە دایکم دەرگاکەی کردەوە لێی نزیک بوومەوە بە چڕی سەیری ئەو کەسەم کرد لەبەردەممان وەستابوو

خۆشەویستی ساختە  (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now