Parti - 6 -

774 121 206
                                    



ڤۆت پێش خوێندنەوە
..............................................

ن/ت پۆڤ:-

خەریک بوو دەرگای ژوورەکە دابخەم جۆنگکووک هات

جۆنگکووک: دەتوانین قسە بکەین؟
(بە نەرمی پرسی)

بە سادەیی سەرم لەقاند ئەویش ڕۆیشتە ژوورەکەی منیش بەدوایدا ڕۆیشتم

هەنگاوەکانی وەستان چاوەکانی لەسەر مێزەکەی بوو لەکاتی ڕاهێنان بەبێ ئاگاداری خۆی گیرابوو لەگەڵ هاوڕێکانی یاری باسکەیان دەکرد،، خێرا وێنەکەی شاردەوە

ن/ت: ئایا پێویستت بە هیچ شتێک هەیە؟
(پرسیم، چاوەکانی کەوتە سەر من)

جۆنگکووک: هاتم داوای لێبووردنت لێ بکەم مەبەستم ئەوە نەبوو ئازارت بدەم ، دەتوانی لێم خۆش بیت؟
(درێژەی بە قسەکانی دا بەڵام هیچ وەڵامێکی لە منەوە وەرنەگرت)

جۆنگکووک: پێویستم بە هەندێک کات بوو بۆ ئەوەی خۆم لەگەڵتدا بگونجێنم ، ئێمە لە بیستەکانی تەمەنمانداین ویستم چێژ لە ژیان وەربگرم بەبێ ئەوەی بارگرانی هیچ جۆرە بەرپرسیارێتیەکم لەسەر بێت..
(هۆکارەکەی ڕوون کردەوە، ئەو ڕاست دەکات)

کێ دەیەوێت گەنجی خۆی بە فیڕۆ بدات و ئاگاداری خێزانێک بێت..

جۆنگکووک: دەمەوێت خۆم وەک هاوسەرێکی باش بسەلمێنم ، دەتوانی دەرفەتێکی ترم پێ بدەیت؟
(پشتە ملی خوراند چاوەڕێی وەڵامێک بوو لەمنەوە)

ئایا دەبێ دەرفەتی پێ بدەم؟ بەڵام چی ئەگەر گەڕایەوە خوودی ساردی خۆی؟ گازم لە لێوم گرت بە قوڵی بیرم دەکردەوە..

جۆنگکووک: کەواتە چی دەڵێیت؟ چانسێکی ترم هەیە؟
(سەرم لەقاند و زەردەخەنەیەکی بچوکم بۆ کرد)

لێوەکانی گەشاوەترین زەردەخەنەی لەسەر دەرکەوت ، لە شوێنی خۆم ڕەق بووم کاتێک باوەشی لێدام..

جۆنگکووک: سووپاس..
(باوەشەکەی پچڕاند..بەڵام من هێشتان وەک پەیکەرێک وەستابووم نەمدەزانی ئەوە خەونە یان ڕاستیە)

جۆنگکووک: وەرە با جانتاکانت کۆبکەینەوە..
(بە سەرسوڕمانەوە سەیریم کرد تێنەگەیشتم مەبەستی چیە)

جۆنگکووک: تۆ ئیتر لە ژوورەکەم دەمێنیتەوە..
(دەستی لە ڕوومەتم دا)

ن/ت: ئایا دڵنیایت هەست بە ناڕەحەتی ناکەیت؟
(ئەو قسە ئازاربەخشانەم بیر کەوتەوە کە لەیەکەم شەوی هاوسەرگیریمان پێی وتم)

جۆنگکووک: چۆن ناڕەحەت دەبم لەگەڵ ژنەکەم؟
(زەردەخەنەی کرد و قژمی تێکدا)

منیش زەردەخەنەیەکم کرد و ڕووخسارم سوور ببویەوە، دەستی لەسەر ڕوومەتم دانا

جۆنگکووک:  با سەرلەنوێ دەست پێ بکەینەوە..
(سەرم لەقاند)

———-

خۆشەویستی ساختە  (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now