چێژ لە خوێندنەوەی ببینە🖤.~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
جۆنگکووک: ڕێگەت پێ دەدەم لەناوم ببەیت
(نزیک بوویەوە و بەدەستە گەرمەکەی لەڕوومەتم دادەهێنا ~ هەست دەکەم لە قوڵایی ڕۆحمدا دەگەڕێت)خەریک بوو بەهۆی دەستلێدانەکانی بتوێمەوە بەڵام خۆم کۆنتڕۆڵ کرد
جارێکی تر ناتوانم هەمان هەڵە بکەمەوە
ن/ت: مەبەستت چیە؟
دوای بیستنی پرسیارەکەم نیگاکانی تاریک بوون ~ گرتنی مەچەکمی توندتر کرد لەگەڵ فرمێسک لە چاوەکانیدا
بەبێدەنگی سەیری کردم چاوەکانی هێشتان پڕ بوون لە خەم و ئازار
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی تا خۆی ئارام بکاتەوە ~ سەری بەرز کردەوە
جۆنگکووک: تەڵاقت دەوێت وایە؟ *هێواش وەستا و وتی* ئەوەی دەتەوێت دەیکەم
کاتێک سەیری ڕووخسارە بێ سۆزەکەیم دەکرد گرێیەکی گەورە لە قوڕگم دروست بوو
جۆنگکووک: من تەڵاقت دەدەم
(وتی و چاوەکانی لادا)ئەمە ئەوەیە کە من دەمویست~ بەڵام بۆچی ئەو قسانە لەلایەن ئەوەوە ئازارم دەدات؟
ن/ت: وازم لێدەهێنیت؟
(خۆم سەرم سوڕما کە ئەو پرسیارە گەمژانەم کرد)ئاهێکی هەڵکێشا
جۆنگکووک: ئەی ئەمە ئەو شتە نیە کە دەتویست؟ تۆ ناتەوێت کەموکوڕی و هەڵەکانم قبوڵ بکەیت من تەنها هۆی ئازارم بۆتۆ ~ هەرچەند هەوڵ بدەم هەرگیز ناتوانم قەرەبوویت بۆ بدەمەوە بۆ ئەو ئازارەی کە من بۆتم دروست کرد
بەبێدەنگی وەستا و دەستەکانی گرتبوو بە هەموو توانایەوە هەوڵی دەدا دەنگە لەرزۆکەکەی بشارێتەوە
لەناکاو هەستم کرد هەڵەیەکی زۆر گەورەم کردووە ~ دوونیا پێچەوانە بۆتەوە
YOU ARE READING
خۆشەویستی ساختە (کۆتایی هاتووە)
Fantasy"تۆ وات لێ کردم ڕقم لە خۆم بێت" جۆنگکووک ن/تی ڕووخاند لەکاتێکدا ن/ت لەخۆی زیاتر خۆشی دەویست بینەری بن وەرگێڕدراوە ✔︎