Parti - 16 -

658 128 24
                                    


ڤۆت بۆ پارتی داهاتوو
————————————-

جۆنگکووک پۆڤ:-

ن/ت هەوڵی دەدا زەردەخەنەکەی بشارێتەوە ، بە بەتاڵی سەیریم کرد ، بڕیار نەبوو ئەمە ڕووبدات ، نەک هەر دانم پێیدا نا بەڵکو ماچیشم کرد؟

دەبێ شێت بووبم

خێرا لە ژوورەکە هاتمە دەرەوە و دەرگاکەم لە پشتمەوە داخست ، دەستم لەسەر سینگم دانا و پشتم بە دەرگاکە دادا

بۆچی دڵم ئەوەندە بە توندی لێدەدات؟

دیمەنی ماچەکە هاتەوە ناو مێشکم ، شەقێکم لە نێوچاوانم دا بۆ ئەوەی ئەو شتانە لە بیر بکەم

جۆنگکووک: خۆت کۆ بکەرەوە جۆنگکووک!
(بە توندی شەقێکم لە ڕوومەتم دا)

؟؟: مێشکت لە دەستداوە؟ چی دەکەیت؟
(لەشوێنی خۆم ڕەق بووم ، ئەوە یونگی هیۆنگ بوو بە سەرسوڕمانەوە سەیری دەکردم)

بە شێوەیەکی سەیر سەیری دەکردم وەک ئەوەی لە هەسارەیەکی ترەوە هاتبم

جۆنگکووک: هیچ..
(هۆسیۆک هیۆنگ هات و هاواری کرد)

هۆسیۆک: ئێمە دەڕۆین..ن/ت لەکوێیە؟
(دوای ماوەیەک جیمین و جین هیۆنگ بە دوایدا هاتن ، هۆسیۆک هیۆنگ خەریک بوو بچێتە ژوورەکەمان بەڵام من ڕێم لێی گرت)

جۆنگکووک: بۆچی بەدوایدا دەگەڕێی؟ ئەو خواردنەکەی دەخوات بێزاری مەکە هیۆنگ..
(بۆچی بەدوای ژنەکەمەوەیە؟)

هۆسیۆک: بۆچی ئەوەندە زیادەڕەوی دەکەیت؟
(بە بێزاری گەڕایەوە ژووری میوان ، ئای خوایە لە کۆتایدا وازی لێ هێنا)

جین هیۆنگ لە بەردەمم وەستابوو زەردەخەنەی دەکرد

جین: جۆنگکوکیەکەمان گەورە بووە ، ئەو ئاشق بووە...
(بە دەستم دەمی جینم گرت ، ترسام ن/ت گوێی لێ بێت)

ن/ت لە ژوورەکە هاتە دەرەوە بۆ ساتێک سەیری کردم دواتر چاوی لادا ، سوور ببویەوە

جین هیۆنگ سەیری دەکردین

جین: ئێوە هەردووکتان بە شێوەیەکی سەیر مامەڵە دەکەن..

نامجوون: هاوڕێیان ئێستا دەبێت بڕۆین ، دەتبینمەوە ن/ت ، بای جۆنگکووک..
(نامجوون هیۆنگ ماڵئاوایی کردن و لە ماڵەکە ڕۆیشتنە دەرەوە)

من و ن/ت ڕۆیشتینەوە ژوورەکەمان ، هەوڵمدەدا خۆمی لێ بە دوور بگرم چونکە لە کاردانەوەکانی دەترسام

خۆشەویستی ساختە  (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now