Parti - 22 -

714 129 12
                                    


ڤۆت پێش خوێندنەوە
————————

ن/ت پۆڤ:-

لێم نزیک بوویەوە و ڕاست لە بەردەممدا وەستا ، بێ ئەوەی چاوەکانم بتروکێنم چاوم لێی بوو

دایکم:- زاواکەم!
(ئاوڕم دایەوە دایکم بوو لە پشتمەوە هاواری کرد جۆنگکووک سەیری کردم و سڵاوی لە دایکم کرد)

دایکم:- وەرە ژوورەوە..
(بەپێکەنینەوە ، ئاماژەی پێکرد کە بەدوایدا بڕوات)

جۆنگکووک پێش ئەوەی بڕوات سەیرێکی کردم

هێشتان لە هەمان شوێن وەستابووم ، هەوڵم دەدا کە بزانم خەونە یان نا

دایکم:- ن/تیااا ئایا بە درێژایی ڕۆژ لەوێ دەمێنیتەوە؟ وەرە ژوورەوە..
(بەهۆش خۆم هاتمەوە کاتێک دایکم لە دوورەوە هاواری کرد)

دایک و باوکم لە ژووری میوان بوون دانیشتبوون لە نێو گفتوگۆیەکی قوڵ دابوون ، تا باوکم منی بینی

باوکم:- ن/ت وەرە ئێرە..پێویستە قسە لەگەڵ هەردووکتان بکەین..

هێواش هێواش بەرەو لای ئەوان ڕۆیشتم

باوکم:- ئایا هەموو شتێک باشە لەنێوان ئێوەدا؟
(بە تۆنێکی جدی پرسی)

جۆنگکووک پێش ئەوەی وەڵام بداتەوە قوڕگی پاک کردەوە

جۆنگکووک:- بێگوومان..

دایکم:- ن/ت بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک هاتە ئێرە کاتێک داوامان لێی کرد بڕواتەوە بەڵام ڕەتیکردەوە بگەڕێتەوە..

بۆچی ناچار بوو ئەوە بڵێت؟

بۆ ماوەیەک هەستم بە نیگای جۆنگکووک کرد کە سەیری دەکردم دواتر زەردەخەنەی کرد

جۆنگکووک:- چاوەڕێی ئەوە بووە کە خۆم بێم بەدوایدا و بیگەڕێنمەوە..
(چاوەکانم فراوان بوون بە بیستنی وەڵامەکەی ، هەوڵم دەدا زەردەخەنەکەم بشارمەوە)

باوکم:- بۆچی ئەوەندە زۆری خایاند؟
(باوکم پرسی وایلێکردم سەرم بەرز بکەمەوە)

ئەمە ڕێک ئەوەیە کە من ویستم بپرسم

جۆنگکووک:- ناچار بووم هەندێک کار یەکلایی بکەمەوە کە پێویستم بە هەندێک کات بوو بۆی..

باوکم:- کەواتە تۆ لێرەی بۆ ئەوەی بیبەیتەوە؟ ئایا من ڕاستم؟
(برۆیەکی بەرز کردەوە)

خۆشەویستی ساختە  (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now