ڤۆت پێش خوێندنەوە
———————ن/ت پۆڤ:-
جۆنگکووک بێ هیچ قسەیەک سەری نزم کردەوە
ئایا بەڕاستی ناچاربوو هاوسەرگیری لەگەڵ من بکات؟ ترس جەستەمی داگرت
ن/ت:- بۆچی وەڵامی پرسیارەکەم نادەیتەوە؟
(بە کەمێک دوودڵیەوە پرسیم)بێدەنگ بوو تا پەیوەندی بۆ هات ، چاوەکانی لەسەر من بوون کاتێک وەڵامی پەیوەندیەکەی دەدایەوە
جۆنگکووک:- بەڵێ باوکە؟
بۆ ساتێک وەستا گوێی لە قسەکانی ئەو کەسەی مۆبایلەکە بوو
جۆنگکووک:- باشە ئێمە لەوێ دەبین..
(پەیوەندیەکەی داخست)ن/ت:- تۆ وەڵامی پرسیارەکەمت نەدایەوە..
(هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دەستی خستە ناو قژی)جۆنگکووک:- هەڵبژاردنی من بوو کە هاوسەرگیریت لەگەڵ بکەم..
(سەیری چاوەکانی کردم)ئاهێکی ئارامم هەڵکێشا
بابەتەکەی گۆڕی و چاوەکانی لادا و وتی
جۆنگکووک:- باوکم دەیەوێت هەردووکمان ببینێت...
سەرم بەرز کردەوە
ن/ت: بۆچی؟
جۆنگکووک:- نازانم..کاتژمێر ١٠ بە تەواوی ئامادەبە..
(وتی و ڕۆیشت)******************************************
چانیۆڵ:- چی؟ چۆن توانیت ئەمەم لەگەڵ بکەیت باوکە؟
(هاواری کرد)ب.جیۆن: چانیۆڵ پێم باشترە جۆنگکووک کۆمپانیاکە بەڕێوە ببات..
چانیۆڵ:- بەڵام من کوڕی گەورەتم..سەرەتا کۆمپانیاکەت ڕادەستی کەسێکی نامۆ کرد ئێستاش جۆنگکوک...بۆچی؟
ب.جیۆن: چانیۆڵ ئاگاداری قسەکانت بە! ن/ت بەشێکە لە خێزانەکەمان ئەو نامۆ نیە..هەوڵ بدە تێبگەیت باشترە ئەگەر جۆنگکووک کۆمپانیاکە بەڕێوە ببات ...
چانیۆڵ توڕە بوو و لەسەر کورسیەکەی هەستا
چانیۆڵ:- بۆچی هەمیشە ئەو هەڵدەبژێریت؟
(هاواری کرد و بە پەنجەی ئاماژەی بە جۆنگکووک دا)ب.جیۆن:- تۆ بزنسی خۆت هەیە هەروەها پێویستە جۆنگکوک دەرفەتێک بۆخۆی بسەلمێنێت بۆ ئەوەی ناسنامەی خۆی دروست بکات...
چانیۆڵ سەیرێکی جۆنگکووکی کرد و لە ئۆفیسەکە ڕۆیشتە دەرەوە
ب.جیۆن:- ئاهـ ن/ت بە ناوی کوڕەکەمەوە داوای لێبووردنت لێ دەکەم..
(ب.جیۆن داوای لێبووردنی کرد ، منیش لە وەڵامدا زەردەخەنەیەکم کرد ، نەمویست خۆم بخەمە ناو کێشە خێزانیەکانیانەوە)
YOU ARE READING
خۆشەویستی ساختە (کۆتایی هاتووە)
Fantasy"تۆ وات لێ کردم ڕقم لە خۆم بێت" جۆنگکووک ن/تی ڕووخاند لەکاتێکدا ن/ت لەخۆی زیاتر خۆشی دەویست بینەری بن وەرگێڕدراوە ✔︎