✬3✫

3.4K 676 64
                                    

jung kook pov

گەشتینە کۆمپانیاکە .... واووو زۆر خۆش دیارە ...

جیمین :- هەروەک وتم کاری هەڵە نەکەیت 😒

من :- هیۆنگ ... وتم باشە .. دەی خوات لەگەڵ ..

جیمین :- ئاگاداری خۆت بە

من :- باشە

چوومە ژوورەوە واو کۆمپانیایێکی خۆشە و گەورەیە وابزانم کارکردن لێرە هەستێکی خۆشە ..

کوڕێک :- سڵاو ..

من :- ئۆهــ ... سڵاو

کوڕەکە :- کارمەندە نوێکەی ؟

من :- بەڵێ ..

کوڕەکە :- وەرە بتبەمە ژووری بەڕێوەبەر ...

لەگەڵی ڕۆشتم و چومە لای بەڕێوەبەر و ئەو هەندێ ڕێنمایی و یاسای کۆمپانیای پێم دا و وتی کە لەگەڵ کچێک کار دەکەم .. هممم... من هیچ کاری هەڵە ناکەم بەڵام نەی وت تەمەنی چەندە !! هەر چی بێ وەک خوشکی منە

چووم بۆ لای دەرگای ژوورێک دەرگاکەم کردەوە وتیان هەڵەیە چومە دەرەوە کچێک و کوڕێکم بینی ... دیار بوو کچەکە توڕە بوو ....

کچەکە :- چیی؟؟؟؟؟

کوڕەکە :- ببوورە هەڵە تێ مەگە تەنیا پرسیارێکە

کچەکە :- چەند جارە پێو بڵێم پرسیاری تەمەنم مەکە ؟؟؟

کچەکە زلەیەکی بەهێزی لە کوڕەکە دا و کوڕەکە هەر داوای لێ بوردنی دەکرد‌ ئەوەی سەیر بوو کەس هیچیشی نەدەوت و هەمو کاری خۆیاندەکرد ....

درۆ دەکەم گەر بڵێم منیش نەترسام ئەو کچە زۆر ترسناکە ...

ئەو کچە ڕوویکردە من یەکەمجارمە لە کچ بترسم ...

کچەکە :- تۆ .... کارمەندە نوێکەی ؟

من :- بەڵێ .... ( بەدڵنیاییەوە من دەکوژێ ئەو کچە)

کچەکە :- باشە ... دوام کەوە ...

بێ هیچ قسەیەک دوای کەوتم ترسام وەک ئەو کوڕەم بەسەر بێنێ ...

کچەکە :- ئەمە ژوورەکەی تۆیە ، وە لەگەڵ من کار دەکەیت هیوادارم یارمەتیدەرێکی باش بیت....

ئەوەی لێی دەترسام ئەوە بوو لەگەڵ ئەو لە هەمان ژوورم.... وە هەمو قسەکانی لەدوای یەک وت وا دیارە حەز بە قسەکردن ناکات زۆر

من :- باشە سوپاس ...

کچەکە :- باشە بەرێز ... ناوت چیبوو ؟

من :- جۆنگ کووک

کچەکە :- ئاهـ .. باشەبەڕێز جۆنگ کوک با دەست بە کار بکەین ..
من دانشتم لەسەر کورسیەکە و دەستم بە کار کردن کرد ....

دوای ۲کاژێر --

وای زۆر ماندوو بوم وا دوو کاتژمێرە کار دەکەین بێ هیچ قسەیەک ...

jung kook❤️Møñstér☠️Where stories live. Discover now